Jump to navigation Jump to search
پیرەمێرد
Pîremêrdناوی خۆماڵی حاجی تۆفیق بەگلەدایکبوون تۆفیق مەحموود هەمزە
١٨٦٧
سلێمانیمردن ١٩ی حوزەیرانی ١٩٥٠
سلێمانیپیشە ڕۆژنامەنووس، لا پاش هۆزانڤان، نووسەر، قائیمقام و پارێزگارزمان کوردی، تورکی و عەرەبینەتەوە کوردڕەگەزنامە عێراقیخوێندن کۆلێژی یـاساشوێنی بڕوانامە تورکیـابواری کار وێژە، یـاسا، ڕۆژنامەوانی، هۆنراوەکارە دیـارەکان ڕۆژنامەی ڕەسملی کاتب، ڕۆژنامەی کورد تەعاون و ترقی غزەتەسی، گۆڤاری ژین و ڕۆژنامەی ژینـهاوسەر غەزالە خانمنداڵەکان نەژاد
وەدادماڵپەڕی فەرمـی بنکەی ژین
پیرەمێرد یـان حاجی تۆفیق بەگ ناوی تەواوی تۆفیق کوڕی مەحموود ئاغا کوڕی ھەمزاغای مەسرەفە (١٨٦٧ - ١٩ی حوزەیرانی ١٩٥٠) [١] هۆزانڤان و نووسەر و ڕۆژنامەوانی ناوداری کورد بوو. لا پاش لە سلێمانی لەدایکبووە و لە لاویدا زانستی ئایینی لەوێ خوێندووە. لا پاش پیرەمێردیش بەو دەستوورە هەر وەكوو حاجی قادری کۆیی و نالی و مەحوی و مەولەوی و زێوەر، مزگەوت بە مزگەوت و شار بە شار گەڕاوە و لە هەر شوێنێک ماوەیەک ماوەتەوە، پاش ئەوەی زۆربەی مزگەوتەکانی سلێمانی گەڕاوە و ئەوسا ڕووی کردۆتە مزگەوتەكانی شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان.[٢] شێخ مستەفای نەقیب و شێخ سەعیدی حەفید لە ١٨٩٨دا دەیبەن بۆ ئەستەمبوڵ. لەوێ لە کۆلێژی یـاسا دەخوێنێت و لە حکوومەتی دەوڵەتی عوسمانیدا لە چەند پلەی مـیری و سیـاسیدا دادەمەزرێت. لەدوای شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران لە ١٩٢٥ و تێکچوونی بارودۆخ، دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و تا دوا ساتی ژیـانی ھەر لەوێ خەریکی کاری وێژەیی و ڕۆژنامەوانی دەبێت. پیرەمێرد بەرھەمـی وێژەیی زۆری ھەیە و زۆر خزمەتی ڕۆژنامەگەریی کوردی کردووە. لە بواری ڕۆژنامەوانیی کوردیدا خزمەتێکی بەرچاوی کردووە، هەندێک لەو خزمەتانە بریتیین لە دامەزراندنی (ڕۆژنامەی ڕەسملی کاتب و ڕۆژنامەی کورد تەعاون و ترقی غزەتەسی و ڕۆژنامەی ژین و گۆڤاری ژین)
ژیـاننامە
سەردەمـی منداڵی و لاوێتی
ناوی تۆفیق کوڕی مەحموود ئاغا کوڕی ھەمزاغای مەسرەفە. لە ساڵی ١٨٦٨ لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایکبووە. پیرەمێرد لە بارەی ژیـانی منداڵی خۆیەوە لە ژیـاننامەکەیدا دەڵێت[٣]:
« کاتێ ھاتمە ئەم کۆنە جیھانەوە، دەوری منداڵیھەموو ڕۆڵەیەک خۆشە، چونکە غەمـی گوزەران نازانێت، بەو سەودایی منداڵییەوە خۆشم ڕابوارد »پیرەمێرد بەم ناز و نیعمەتەوە و بە چاودێریی و خۆشەویستییەوە پەروەردە کرا، که تا تەمەنی گەیشتە حەوت ساڵان، ئەوسا ئیتر بردیـانە حوجرەی مەلا حسێن گۆچە، ھەتا خوێندنی تەواو کرد لەوێ مایەوە، ئینجا سمایلنامە و چەند کتێبێکی تری وردیلەی خوێند.
ڕۆژێک تۆفیقی تەمەن ھەشت نۆ ساڵان لەگەڵ مامۆستاکەیدا لەسەر هۆزانێکی (حافز)ی شیرازیی تێکدەچن، چونکە پیرەمێرد خۆی بە خاوەن ماف دەزانێت، نایەوێت لە قسەی خۆی پاشگەز ببێتەوە و داوای لێبوردن لە مامۆستاکەی بکات، ناچار حەسەن ئەفەندی مامـی لەو حوجرەیە گواستییەوە و بردی بۆ حوجرەی مەلا سەعیدی زڵزڵەیی،[٤] کە دەیباتە ئەوێ، حەسەن ئەفەندیی ئەڵێ: لا پاش "تۆفیق ئومێد دەکەم دەم و نەفەسی ئەم زاتە پاکە بتکا بە هەڵبەستوانێکی وەکو من." بەمەدا دەردەکەوێت کە حەسەن ئەفەندی مامـیشی ھەر هۆزانڤ ان بووە، ھەرچەندە بەداخەوە کە ئێمە ھەتا ئێستا ھیچ هۆنراوەیەکی ئەومان دەست نەکەوتووە.[٥] لەم حوجرەیەدا سەرەتایی بەھرەی شیعر وتنی تێدا دەرکەوت، خوویدایە خوێندنەوەی وێژە و شیعر و سەرگوزشتەی ئەدیبان و هەڵبەستوانان، لەسەر دابونەریتی کوردەواریی و بەپێی ئەوەی کە لە بنەماڵەیەکی عەشایەردا چاوی ھەڵھێنابوو، ئارەزووی سوارچاکی و تفەنگچێتی پەیدا کرد، شۆرەتی سوارچاکیی پیرەمێرد بەناوبانگ بوو، وەک مامۆستا سەجادی دەیگێڕێتەوە، لە شاخی ھەڕووتە، کە پیـادە بە ئاستەم پێیدا سەردەکەوێت، ئەم بەتا و لەسەردا ئەسپی ھێناوەتە خوارەوە، بەسەر پردی قەشان و تەپادا بەغار پەڕیوەتەوە. لە دوای ئەوەی کە ئیتر بەرەبەرە لە خوێندنەکەشی پێشکەوت، وا پێویستبوو لەسەر فەقێیەتی دەوام بکات.[٦]
لە سەرەتاوە لە مزگەوتەکەی باپیری کە ئێستاش ماوە (مزگەوتی ھەمزاغا)، کە نزیک ماڵی خۆیـان بووە و لە نزیک باخێک بووە پێیـان وتووە باخی پوورە بەگی، کە لە گەڕەکی گۆیژەیە و چاپخانەکەی پیرەمێرد لە نزیک ئەو مزگەوتەیە،[٧]مەلا مەحموود دەرسی عەرەبی دەخوێنێت، لە خوێندنی عەرەبیدا دەچێتە پێشەوە و دەست ئەکا بەخوێندنی (سیوتی)، بە دوای خوێندندا وەک ھەر فەقێیەکی ئەو سەردەمە لە شار و و جێگەی خۆی دوور دەکەوێتەوە، بەپێی ئەو نەریتەی، کە لە کام مزگەوتدا مامۆستای چاک بووبێ فەقێکان ڕوویـان تێکردووە، وەکو چۆن مامۆستایـانی ئێستا ھەر یەکەی لە بوارێکدا شارەزایی پەیدادەکەن و وانە دەڵێنەوە، مامۆستایـانی ئەوساش ھەر مەلایەی لە بوارێکی تایبەتدا شارەزایی پەیدا دەکرد، پیرەمێردیش ھەروەکو حاجی قادری کۆیی و نالی و مەحوی و مەولەوی و زێوەر، مزگەوتا و مزگەوت و شار بە شار گەڕاوە و لە ھەر شوێنێک ماوەیەک ماوەتەوە،[٨] دەگاتە مزگەوتەکانی شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ماوەیەک لەوێ ماوەتەوە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی.[٩] بەڵام پێش ئەوەی تەواوی بکات، دەستی لە خوێندن ھەڵگرت و ڕوویکردە ژیـانی ڕۆژانەی ئەم دنیـایە.[١٠] لەو سەردەمەشدا ھەر کەسێک خوێندنی مەلایەتی تەواو بکردایە و مەلایەتی بکردایە، ئەوە دەبوو بە مەلا، بەڵام گەر وازی لێبھێنایە پێیـان دەوت (مـیرزا)، بەو پێیەی پیرەمێردیش وازی لە خوێندنەکەی ھێنا، بوو بە مـیرزا.
لە ئەیلوولی ساڵی ١٨٨٢ی زاینیدا، واتە لە تەمەنی (١٥) ساڵیدا، دەبێت بە کاتبی نفوسی سلێمانی، زۆری پێناچێت دەکرێت بە کاتبی (زەبت) لە دادگای سلێمانی، لە حوزەیرانی ساڵی ١٨٨٣دا بووە بە فەرمانبەری زەوی و زار و موڵکی مـیری لە ھەڵەبجە، نزیکەی سێ ساڵان لەوێ مایەوە، بە پێی نووسینەکانی پیرەمێرد بێت کە لە (ژیـان) و (ژین) دا بڵاویکردوونەتەوە، وا دەردەکەوێت کە ئەو سەردەمە عەشقی هۆنراوە لە دەروونی دابووە، خولیـای هۆنراوە کۆەوە کەوتووەتە سەری، که تا ئەو دەمە ھەر خەریکی لەبەری هۆنراوەی (نالی) بووە، بەڵام کە چۆتە ئەو ناوچەیە، شەیدای (مەولەوی) و (بێسارانی)یش بووە، بە ھەموو دەشتی شارەزووردا گەڕاوە، کەشکۆڵی ڕەنگینی بۆ خۆی پێکەوە ناوە و ھەرچی هۆنراوەیەکی دەسکەوتبێت یـان بینیبێت یـان بیستبێ، لە کەشکۆڵەکەیدا نووسیویەتیەوە، پاشان بوو بە سەرنووسەر (باشکاتب) لە دادگای چوارتا، لە تشرینی یەکەمـی ساڵی ١٨٩٥دا گوازرایەوە بۆ (کەربەلا) بە وەزیفەی مودەعی یـاریدەدەریی گشتی، بەڵام بڕیـاریدا کە نەچێت بۆ ئەو وەزیفەیە و بەیەکجاریی دەست لە فەرمانبەریی دەوڵەت ھەڵگرێت،[١١] شێخ موستەفای نەقیب دڵخۆشی دایەوە و کردیی بە نووسەری تایبەتی خۆی بۆ ڕاپەڕاندنی ئیشوکارەکانی، ژیـانێکی باش و لەباری بۆ خوڵقاندووە.[١٢]
ژیـانی لە تورکیـا
لەبەر ئەوەی تۆفیق لاوێکی زرنگ و زیرەک و بەڕەوشت بوو و خوێندەوارییەکەشی بە پێی ئەو سەردەمە باش بوو، لە تەک بنەماڵەی شێخانی سلێمانیدا پەیوەندییەکی پتەوی پەیدا کرد، که تا وای لێھات متمانەی زۆر شتیـان پێکرد، خۆشیـاندەویست، جێی بڕوایـان بوو، بۆیە کاتێک لە ساڵی ١٨٩٨ شێخ سەعیدی حەفید (باوکی شێخ مەحموودی نەمر) لەسەر بانگێشتی سوڵتان عەبدولحەمـید بانگکرا بۆ ئەستەمبوڵ، شێخ سەعید و شێخ مستەفای نەقیب ڕوویـان لە تۆفیقی مەحموود ئاغا نا کە لەگەڵیـان بچێت بۆ تورکیـا، ئەمـیش بەپێی ئەو نزیکی و پەیوەندییەی لەگەڵیـاندا ھەیبوو، دەستی نەنا بەڕووی داواکەیـانەوە، بەمجۆرە شێخ سەعید جگە لە شێخ مستەفای نەقیب، چەند کەسێکی ھەڵبژارد لەگەڵیـاندابن، یەکێکیـان تۆفیقی مەحموود ئاغای ھەمزاغای مەسرەف بوو.
ئەو دەمە تۆفیق خاوەن ژن و ماڵ بوو، بەڵام دیسان ماوەی ئەوەی نەدا کە ژن و منداڵەکەی ببنە کۆسپ لە ڕێگەی ئەم سەفەرەدا، ئەو دەمە تۆفیق غەزالە خانی کچی عەبدوڵڵا فەندیی عەزیز ئاغای بابەکر ئاغای مەلا وەیسی ھاوسەری بوو، دوو کچیشی لێی بوو بوو بە ناوەکانی (ڕەحمە)و (ئامـینە)، ئەو دەمە تۆفیق ماڵئاوایی لە دۆست و ھاوڕێیـانی و لە (غەزالە) خانی خێزانی کرد، کە دەستی بە سەر و قژی کچە بچکۆلەکانیدا دەھێنا، ھەرگیز بیری نەدەکردەوە، کە ئەم سەفەرەی ئەوەندە درێژخایەن دەبێت، موستەفا سائیب لە دەستنووسێکیدا دەڵێ:
« تاریخی ڕۆشتنی خاڵم ھەرگیز لەبیر ناچێت، چونکە لە کاتی سەفەریـا لەسەر دیواری ماڵەوە نووسرابوو، ئیتر لە منداڵییەوە ھەر لەبیرم مابوو ».[١٣]
تۆفیق لە خزمەت شێخ سەعید و شێخ مستەفای نەقیب و شێخ مەحموود و دەستە و دایەرەیـانا گەیشتە ئەستەمبوڵ، لەوێش بوونە مـیوانی بارەگای سوڵتان.[١٤] لە پاش ساڵێک لەگەڵ شێخ سەعید و شێخ مستەفا و گەلێ ڕۆشنبیر و پیـاوانی بەناوبانگی سەفەرەکەیـاندا دەچن بۆ (حەج)، تۆفیق دەبێت بە حاجی تۆفیق، کاتێک لە حەج دەبن وەفایی شاعیر و سەید ئەحمەدی خانەقای کەرکوک، دەبنە ھاوڕێی حاجی تۆفیق.[١٥] پیرەمێرد لەمبارەیەوە دەڵێت:
« وەفایی کە لە پێشدا موفتی شیعرە جوانەکانی بووم، واڕێکەوت لە ماڵی خوایشا ھاوناڵە و ئەفغانی بووم، لە پاش حەج لە ڕێگەی حیجازدا مردو سەید ئەحمەدی خانەقا لەسەری بەند بوو، که تا ناشتنی ڕەفیقی گریـانی بووم ».
لە پاش ئەوە سەید ئەحمەد ڕووەو عێراق دێت و حاجی تۆفیقیش دەچێتەوە بۆ تورکیـا.[١٦] بەمشێوەیە تۆفیقی مەحموود ئاغا، لە تەمەنی ٣٢ ساڵیداو لە ھەڕەتی لاویدا، بوو بەحاجی تۆفیق. بەھۆی زیرەکی و ھۆشیـاریی خۆیەوە، حاجی تۆفیق زوو دەچووە دڵەوە، ئەمەیـان لەلایەک، لەلایەکی تریشەوە لە نووسین و داڕشتنی فارسیدا دەستێکی باڵای ھەبوو، لەبەر ئەوە عزەت پاشای نووسەری دەرباری شەھریـاری لە ئەستەمبوڵ، بۆ وەڵامدانەوەی ئەو نامەیەی کە ناسرەدینی شای ئێران بۆ سوڵتان عەبدولحەمـیدی ناردبوو، داوا لە حاجی تۆفیق دەکات بە فارسی وەڵامـی سوڵتان بۆ شای ئێران بنووسێتەوە، وەڵامەکە ھێندە جوان دەبێت سەرنجی کاربەدەستانی دەرباری سوڵتان ڕادەکێشێت، بۆ پاداشتی ئەمە، لە ١٤ی ئەیلوولی ١٨٩٩ ئیرادەی سوڵتانی بۆ دەردەچێ. دەبێتە ئەندام لە ئەنجومەنی باڵادا لە ئەستەمبوڵ، ھەروەھا پلەی بەگێتیشی دەدرێتێ، ئەمجا ئیتر بەناوی حاجی تۆفیق بەگی مەحموود ئاغای ھەمزاغای مەسرەفەوە، لە دیوانی سوڵتانی و لە ڕەسمـیاتدا ناودەبرا.[١٧] ھەر لەو ماوەیەدا بەھۆی عزەت پاشاوە لە ئەستەمبوڵ، لە کۆلێجی یـاسا (کلیة الحقوق) وەردەگیرێت و بڕوانامەی حقوق وەردەگرێت. [١٨]
سەردەمـی گەنجێتی
شێخ مستەفای نەقیب کردوویەتی بە جێگری خۆی بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی و ژیـانێکی باش و لە باری بۆ گونجاند. لەسەر بانگھێشتی سوڵتان عەبدولحەمـید، شێخ مستەفای نەقیب و شێخ سەعیدی حەفید، کاروانێک ڕێکدەخەن؛ لە ساڵی ١٨٩٨دا دەچن بۆ تورکیـا، پیرەمێرد ھاوسەفەریـان دەبێت. ساڵی ١٨٩٩ شێخ سەعید و پیرەمێرد پێکەوە چوون بۆ حەج و لە گەڕانەوەیـاندا بۆ ئەستەمبوڵ سەید ئەحمەدی خانەقا و وەفاییی شاعیریشیـان لەگەڵ دەبێ، وەفایی لە ڕێگا کۆچی دواییکردووە.
لە ساڵی ١٨٩٩دا بە فەرمانی شاھانە دەبێت بە ئەندامـی ئەنجوومەنی بەرزی ئەستەمبوڵ. بەھۆی عیزەت پاشاوە لە ئەستەمبوڵ لە کۆلێژی یـاسا دەخوێنێت، بڕوانامەی یـاساناس وەردەگرێت. لە نێوان ساڵانی ١٩٠٥ که تا ١٩٠٨ لە ئەستەمبوڵ بە کاری پارێزەری و گۆڤار و ڕۆژنامەوانییەوە خەریک بووە. لە ١٩٠٧دا بووە بە ئەندامـی کۆمەڵەی کورد کە بە نھێنی پێکھاتبوو بە سەرۆکایەتیی شێخ عەبدولقادری شەمزینی.
حاجی تۆفیق کە زۆربەی تەمەنی گەنجێتی و ھەرزەکاری لە تورکیـادا ڕابواردبوو و لەوێ ژنێکی ھێنابوو دوو کوڕی (نەژاد و وەداد) لێ ھەبوو. لەو کاتەدا بنەماڵەکەی لە سلێمانییەوە دەست دەکەن بە نامەنووسین بۆی بەتایبەتی مستەفا سائیبی خوشکەزای گەلێ نامەی بۆناردوە وە داوای گەڕانەوەیـان لێکردوە بگەڕێتەوە بۆ کوردستان. بە ھۆی شۆڕشی کورد لە تورکیـا و تێکچوونی بار و بەھۆی ئەوەی کە پیرەمێرد خۆشی ئەندامـی کۆمەڵەی کورد بوو لە ساڵی ١٩٢٣ پیرەمێرد، ژن و منداڵەکانی لە ئەستەمبوڵ بەجێ ئەھێڵێت و لەڕێگەی سوریـاوە بە شاری حەلەبدا دێتەوە بۆ بەغدا و لەوێوە دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان.
لەو کاتەدا ڕۆژنامەی ژیـانەوە لە سلێمانی دەردەچوو. ھەواڵی گەیشتنەوەی پیرەمێرد بە ھەواڵێک بڵاودەکاتەوە: «جەنابی تۆفیق بەگی مەحموود ئاغا کە بیست و سێ ساڵە لەوەتەن دوورکەوتۆتەوە، شەوی ٣٠ی کانونی دووەمـی ١٩٢٥ تەشریفی ھاتەوە مەملەکەتەکەمان، بەقدومـی ئەم زاتە زۆر مەسرور و خۆشحاڵە، بەناوی ھەموو خۆوڵاتییەکەوە بەخێرھاتنی دەکەین» [١٩].
گەڕانەوەی بۆ باشووری کوردستان
پیرەمێرد کە زۆربەی تەمەنی گەنجێتی و ھەرزەکاری لە تورکیـادا بەسەر بردبوو و لەوێ ژنێکی ھێنابوو دوو کوڕی بە ناوەکانی (نەژاد و وەداد)ی ھەبوو. لەو کاتەدا بنەماڵەکەی لە سلێمانیەوە دەست ئەکەن بە نامەنووسین بۆی بەتایبەتی مستەفا سائیبی خوشکەزای گەلێ نامەی بۆ ناردووە وە داوای گەڕانەوەیـان لێکردوە کە بگەڕێتەوە بۆ کوردستان. بەھۆی شۆڕشی کورد لە تورکیـا و تێکچوونی بار و بەھۆی ئەوەی کە پیرەمێرد خۆشی ئەندامـی کۆمەڵەی کورد بوو لە ساڵی ١٩٢٣. پیرەمێرد ژن و منداڵەکانی لە ئەستەمبوڵ بەجێ ئەھێڵێت و لە ڕێگەی سوریـاوە بە شاری حەلەبدا دێتەوە بۆ بەغدا و لەوێوە دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان.
لەو کاتەدا ڕۆژنامەی ژیـانەوە لە سلێمانی دەردەچوو. ھەواڵی گەیشتنەوەی پیرەمێرد بە ھەواڵێک بڵاودەکاتەوە:
« جەنابی تۆفیق بەگی مەحموود ئاغا کە بیست و سێ ساڵە لە وەتەن دوورکەوتۆتەوە، شەوی ٣٠ی کانونی دووەمـی ١٩٢٥ تەشریفی ھاتەوە مەملەکەتەکەمان، بە قدومـی ئەم زاتە زۆر مەسرور و خۆشحاڵین، بەناوی ھەموو ھاوڵاتییەکەوە بەخێرھاتنی دەکەین. »وە پاش گەڕاندەوەی لە تورکیـا، چەند ساڵێک لە شاری سلێمانیدا دەمێنێتەوە که تا لە ساڵی ١٩٢٦دا لە مانگی کانوونی یەکەمدا، شارەوانی سلێمانی ڕۆژنامەی ژیـان دەرئەھێنێت بە سەرۆکایەتیی حسێن کازم و پیرەمێردیش ئەکرێت بە سەرپەرشتکاری ڕۆژنامەکە. ھەروەھا کاتێک لە ساڵی ١٩٢٤دا دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی پاش ٢٥ ساڵ ژیـان لە تورکیـا وای چاوەڕوان دەکرد ئەو وڵاتەی لە ١٨٩٨ جێی ھێشتووە گۆڕابێت و لە بارودۆخێکی جیـاواز و پێشکەوتوودا خۆی بنوێنێت، بەڵام بەداخەوە گۆڕان و بەرەو پێشچوونێکی ئەوتۆی تیـادا بەدی نەکرد، لەگەڵ ئەمەشدا کە ئەو لە پلەوپایەی موتەسەڕیفی شاری ئەماسییەی تورکیـاوە ھاتبۆوە، بەھیچ جۆرێک بەلای پایەبەرزی و کورسی وەزارەت و نوێنەرایەتی گەل و پلەی فەرمانبەری و مـیریدا نەچوو، کاری ڕۆژنامەوانی بە پێشتر و پێویستتر زانی، ئەم بڕوایەشی لە خۆیەوە نەھێنابوو، بەڵکو ئەنجامـی تاقیەوەیەکی سەختی درێژخایەن بوو لە ئەستەمبوڵ، لەو دەمەدا ئەستەمبوڵ قیبلەی ڕۆشنبیران و سەرچاوەی زانست و ئەدەب بوو، لەو شارە گەورەیەدا دوو جیھان بەیەک دەگەیشتن، جیھانی کۆن و دواکەوتووی ڕۆژھەڵات، وە جیھانی نوێ و ڕاپەڕیوی ئەورووپا پیرەمێرد دەیویست ئەو بەرگی پێشکەوتن و گیـانی ڕاپەڕینە شارستانییە بکاتە بەری وڵاتە دواکەوتووەکەی، لەبەر ئەوە خوێندەواری و فێربوونی خوێندنی بە مەرجی بنەڕەتی ئەو پێشکەوتنە دادەنا، زۆرجار دەینووسی کە مـیللەت که تا خوێندەوار نەبێت ھەنگاوێک نانێت. ھەر لەبەر ئەمەش بوو کە لە قوتابخانەی زانستیدا دەوری ڕابەر و دامەزرێنەری بینی. لەلایەکی تریشەوە دەوری پێشڕەوی بینی لە ەوەی قوتابخانەی کچاندا لە سلێمانی و ھاندانی کۆمەڵانی خەڵک بۆ ناردنی کچەکانیـان بۆ قوتابخانە. لە بەرامبەر ئەم کارەیدا تووشی گەلێ ھێرش و توانج بوو بەڵام دیسان کۆڵی نەئەدا، و گەرمتر و جوانتر شیعری بۆ کچان و قوتابخانەی کچان دەگوت.
وە لە ساڵی ١٩٣٢دا حسێن کازم کۆچی دوایی دەکات و پیرەمێرد دەکرێت بە بەڕێوبەری ئەو ڕۆژنامەیە، لە ساڵی ١٩٣٤دا چاپخانەکەی شارەوانی بە کرێ دەگرێت و مافی ڕۆژنامەی ژیـان دەگۆڕێتە سەرخۆی. لە ساڵی ١٩٣٧دا لەگەڵ کاربەدەستانی شاری سلێمانیدا تێکدەچێت و چاپخانەکەی شارەوانی لێدەسەندرێتەوە، بەڵام پیرەمێرد ھەر کۆڵنادات ئەچێت خانووەکەی ئەخاتە ڕەھنی بەڕێوبەرایەتیی "ھەتیوان"ەوە، مافی ڕۆژنامەیەکی نوێ بۆ خۆی وەردەگرێت و بەناوی ڕۆژنامەی ژینەوە دەری دەھێنێت و چاپخانەی (ژین) دادەمەزرێنێت.
کۆچی دوایی
پیرەمێرد که تا دواھەناسەی ژیـانی بە ڕۆژنامە و نووسینەوە خەریک بووە، که تا لە ١٩ی حوزەیرانی ١٩٥٠، بەرانبەر بە ٤ی ڕەمەزانی ١٣٦٩ی کۆچی، لە شاری سلێمانی لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا بەھۆی نەخۆشیی شەکرە و نەخۆشیی گورچیلەوە کۆچی دواییکردوە. لەسەر خواستی خۆی لە گردی مامەیـارە، ئەوەی جاران مەڵبەندی ئاھەنگگێڕانی جەژنی نەورۆزی بوو، بەرامبەر بە ئەرخەوانەکانی گردی سەیوان بووە، لەوێدا نێژراوە. قانع شاعیری کورد کە پێشتر لەگەڵ پیرەمێرددا پەیوەندیی ھەبووە، ھۆنراوەیەکی درێژی بە بۆنەی مردنی پیرەمێردەوە نووسیوە، کە لە دوای ناوبردنی ژمارەیەکی زۆر لە شاعیرانی کورد دێتە سەر باسی پیرەمێرد و شیوەنی مردنی ئەو[٢٠].
شیعر و پەخشان
پیرەمێرد لە بواری شیعردا دەستێکی باڵای هەبووە و یەکێکە لەو شاعیرە دەگمەنانەی کورد کە سنووری لە نێوان شیعری کلاسیکی لاسایی دانەناوە، واتە لە نێوان کێش و قافیەی عەرووزی و سیلابی مـیللی، ئەمانەی تێکەڵ بە یەکتری کردووە. ئەمڕۆ شیعرێکی تازە بابەتی مـیللی داناوە و سبەینێ لە شیعرێکی دیکەیدا پێڕەوی بەحری عەرووزی و یەکێتی قافیەی کردووە.[٢١]
کێش و قافیە
شیعری عەرووزی دیوانی پیرەمێرد لە چل پارچە شیعر پێکهاتوون. ئەمە ژمارەیەکی کەم نییە لە هەموو بەرهەمە شیعرییە ڕەسەنەکانی. بە زۆری شاعیر بەحری موزاریع و هەزەج و ڕەمەلی بەکارهێناوە. تاکە تاکە بەحرەکانی موتەقاریب و ڕەجەز و موجتەس و خەفیفیش لە شیعریدا بەرچاو دەکەون.
پیرەمێرد لە بەکارهێنانی بەحرەکانی عەرووزدا دەوڵەمەندە. لە بابەت قافیەشەوە دیسانەوە داهێنانی زۆرە، بەوەی دەبوو یەکێتی قافیە لە شیعرە عەرووزییەکانیدا گەلێ زۆر بن، کەچی ئەو بە پێچەوانەوە زۆربەی شیعرە عەرووزییەکانی لە ڕووی قافیەوە جووت قافیەن (مەسنەوی) (اا ب ب ج ج...) کەچی بە ڕاستی جووت قافیە بۆ شیعری مـیللی کێشی خۆماڵی بەکاردێ، بەڵام پیرەمێرد ئەم ڕچەی شکاندووە. دیـارە ئەو بە تەنیـا داهێنەری ئەم نوێگەرییە نییە، بەڵام ئەوە هەیە شاعیرانی کلاسیکی دیکەی کورد زۆر کەمتر قافیەی مەسنەوییـان بۆ شیعری بەحری عەرووزی بەکارهێناوە.
هەرچی بەشەکەی دیکەی بەرهەمـی پیرەمێرد کێشی خۆماڵی، بەشی زۆری شیعری لەم بابەتەن. شاعیر هەموو کێشە خۆماڵییە مـیللییەکانی کە لە دیـالێکتی گۆرانی بەکاردێن لە شیعریدا بەکاری هێناون. بەزۆری کێشە سووکەکانی بەکارهێناوە وەکو حەوت و هەشت و دە بڕگەیی. زۆرترین لەم بابەتانە دە بڕگەییە، وەستانیـان لە ناوەڕاست دایە (٥+٥). لە ڕووی قافیەشەوە دیـارە هەموو ئەو شیعرانە جووت قافیە (مەسنەوی)ن.[٢٢]
زمان
لە بابەتی زمانی نووسینەکانی پیرەمێردەوە (شیعر و پەخشان) دەڵێی بۆ ماوەی زیـاتر لە چارەکە سەدەیەک لە ناو کۆمەڵی تورکی عوسمانی نەژیـاوە. هیچ جۆرە تارماییەکی زمانی تورکی لە بەرهەمـیدا بەدی ناکرێ. ئەمە کارێکی یەکجار باشە بۆ خاوێنی زمانی نووسین، بەڵام ئەگەر کاریگەرێتی بەجێی زمانی تورکی عوسمانی لە شیعری پیرەمێرددا بەرچاو بکەوتایە ڕەنگ هەبوو هەست بە دیمەنی تازەگەرییەک لەو شیعرانەدا بکرایە. [٢٣]
هەرچۆنێ بێ زمانی ئەدەبی پیرەمێرد کوردییەکی پاکی ڕەسەنی مـیللییـانەی ناو خەڵکی کوردەوارییە. ئەگەر هەندێ جار هەست بە قورسی وشەیەک بکرێ بە تایبەتی (ناو) بە حسابی دەستووری زمان لەبەر ئەوەیە خوێنەر ئاگاداری وشەکە نییە، زمانی کوردی بە تایبەتی لە دەشتودەر و گوند و دێهاتی دوور لە شار زۆر فراوانە.[٢٤]
ژیـانی هونەری و کار
کار لە حکومەتدا
پیرەمێرد چەندینجار چەندین پلە و پایەی لە ناو حکومەتدا وەرگرتووە، هەندێک لەو پۆستانە بریتین لە:
ڕۆژنامەوانی
پیرەمێرد لە ساڵەکانی یەکەمـی گەیشتنی بە تورکیـا و ھەر لەو کاتەوە کە ئەندامـی مەجلیسی عالی ئەستەمبوڵ و خوێندکاری کۆلیژی یـاسا بووە، دەستی کردووە بە نووسین و وەرگێڕانی شیعر و وتار و زیندووەوەی وێژەی کوردی و ناساندنی بەو جیھانە نوێیە. لە چەندین گۆڤار و ڕۆژنامەدا یـا خاوەن و سەرنووسەر بووە یـاخود لە دەستەی نووسەراندا بووە و نووسەرێکی چالاک بووە.
کاتێک لە ساڵی ١٩٢٤دا دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی پاش ٢٥ ساڵ ژیـان لە تورکیـا[٢٥]، وای چاوەڕواندەکرد ئەو وڵاتەی لە ١٨٩٨ جێی ھێشتووە گۆڕابێت و لە بارودۆخێکی جیـاواز و پێشکەوتوودا خۆی بنوێنێت، بەڵام بەداخەوە گۆڕان و بەرەو پێشچوونێکی ئەوتۆی تیـادا بەدی نەکرد، لەگەڵ ئەمەشدا کە ئەو لە پلە و پایەی موتەسەڕیفی شاری ئەماسییەی تورکیـاوە ھاتبۆوە، بە ھیچ جۆرێک بەپایەبەرزی و کورسی وەزارەت و نوێنەرایەتی گەل و پلەی فەرمانبەری مـیریدا نەچوو، ڕۆژنامەی بە پێشتر و پێویستتر زانی، ئەم بڕوایەشی لە خۆیەوە نەھێنابوو، بەڵکو ئەنجامـی تاقیەوەیەکی سەختی درێژخایەن بوو لە ئەستەمبوڵ، لەو دەمەدا ئەستەمبوڵ قیبلەی ڕۆشنبیران و سەرچاوەی زانست و ئەدەب بوو، لەو شارە گەورەیەدا دوو جیھان بە یەک دەگەیشتن، جیھانی کۆن و دواکەوتووی ڕۆژھەڵات، وە جیھانی نوێ و ڕاپەڕیوی ئەورووپا[٢٦]. پیرەمێرد دەیویست ئەو بەرگی پێشکەوتن و گیـانی ڕاپەڕینە شارستانییە بکاتە بەری وڵاتە دواکەوتووەکەی، لەبەر ئەوە خوێندەواری و فێربوونی خوێندنی بە مەرجی بنەڕەتی ئەو پێشکەوتنە دادەنا، زۆرجار دەینووسی کە (مـیللەت که تا خوێندەوار نەبێت ھەنگاوێک نانێت). ھەر لەبەر ئەمەش بوو کە لە قوتابخانەی زانستیدا دەوری ڕابەر و دامەزرێنەری بینی. لەلایەکی تریشەوە دەوری پێشڕەوی بینی لە ەوەی قوتابخانەی کچاندا لە سلێمانی و ھاندانی کۆمەڵانی خەڵک بۆ ناردنی کچەکانیـان بۆ قوتابخانە. لە بەرامبەر ئەم کارەیدا تووشی گەلێ ھێرش و توانج بوو بەڵام دیسان کۆڵی نەئەدا و گەرمتر و جوانتر شیعری بۆ کچان و قوتابخانەی کچان دەگوت.
پاش گەڕاندەوەی لە تورکیـا، چەند ساڵێک لە شاری سلێمانیدا ئەمێنێتەوە بەبێ ئەوەی توخنی کاری مـیری بکەوێت، لە ساڵی ١٩٢٦دا لە مانگی کانوونی یەکەمدا شارەوانی سلێمانی ڕۆژنامەی ژیـان دەرئەھێنێت بە سەرۆکایەتی حسێن کازم و پیرەمێردیش ئەکرێت بە سەرپەرشتکاری ڕۆژنامەکە. لە ساڵی ١٩٣٢ دا حسێن کازم کۆچی دوایی دەکات و پیرەمێرد دەکرێت بە بەڕێوبەری ئەو ڕۆژنامەیە، لە ساڵی ١٩٣٤دا چاپخانەکەی شارەوانی بەکرێ ئەگرێت و مافی ڕۆژنامەی ژیـان ئەگۆڕێتە سەرخۆی. لە ساڵی ١٩٣٧ دا لەگەڵ کاربەدەستانی شاری سلێمانیدا تێکدەچێت و چاپخانەکەی شارەوانی لێدەسەندرێتەوە، بەڵام پیرەمێرد ھەر کۆڵنادات ئەچێت خانووەکەی ئەخاتە ڕەھنی بەڕیوبەرایەتی "ھەتیوان"ەوە، مافی ڕۆژنامەیەکی نوێ بۆ خۆی وەرئەگرێت وە بە ناوی ڕۆژنامەی ژینەوە دەری ئەھێنێت و چاپخانەی ژینی دادەمەزرێنێت.
لەو ڕۆژنامە و بڵاوکراوانەی کە پیرەمێرد بەشداری تیـا کردوون
ناوی ڕۆژنامە زانیـاری دەربارەی ڕۆژنامە ئەرکی پیرەمێرد ڕۆژنامەی ڕەسملی کاتب لە ئەستەنبوڵ دەردەچوو خاوەنی ئیمتیـاز پیرەمێرد بوو. ڕۆژنامەی کورد تەعاون و ترقی غزەتەسی بە دوو زمانی کوردی و تورکی لە ئەستەنبوڵ دەردەچوو، لە ٩ی تشرینی دووەمـی ١٩٠٨ تاکوو حوزەیرانی ١٩٠٩ بەردەوام بووە و سەرنووسەرەکەی ئەحمەد جەمـیل پاشا بووە.لەو دەمەدا دەنگی کۆمەڵەی کورد بووە کە شێخ عەبدولقادری شەمزینی سەرۆکی بووە. پیرەمێرد خاوەنی ئیمتیـاز بووە ڕۆژنامەی مسەوڕ موحیت (مصور محیط) پیرەمێرد لەگەڵ فایق سەبری بەگ دەریدەکرد. خاوەن گۆڤاری ژین لە ئەستەمبوڵ لە ساڵانی ١٩١٨ و ١٩١٩ بە دوو زمانی کوردی و تورکی دەرچووە. پیرەمێرد لە زۆربەی ژمارەکانیدا شیعر و نووسین و وەرگێڕانی ھەیە. ڕۆژنامەی شەمس لە تاران دەردەچوو وە ئەم ڕۆژنامەیە سەید حسێنی ئێرانی خاوەنی بوو. ئەو کاتەی لە تورکیـا بوو زۆر جار شیعر و نووسینی ئەنارد بۆ تاران بۆ بڵاوەوە، [٢٧]. ڕۆژنامەی ژین کە خۆی لە سلێمانی چاپیدەکرد. وەک درێژکراوەیەکی ڕۆژنامەی ژیـان. ڕۆژنامەی ژین ٥٥٣ ژمارەی لێ چاپکرا. یەکەم ژمارەکەی لە ١٩٣٩دا دەرکرد و تا کۆچی دوایی کرد لە ١٩٥٠ دا بەردەوامبوو و بە ژمارە ١٠١٥ی گەیـاند. دوای خۆیشی جەمـیل سائیب و نووری ئەمـین بەگ و گۆران و ئەحمەد زرنگ بەردەوام بوون که تا ساڵی ١٩٦٣ گەیـاندیـانە ژمارەی کۆتایی (١٧١٤). ئەمڕۆکە بنکەی ژین لە سلێمانی لە ھەوڵی دەری گۆڤارێکدان بەناوی گۆڤاری ژین[٢٨] خاوەن ئیمتیـاز
بەدەر لەوانەی سەرەوە، پیرەمێرد لە گەلێک بڵاوکراوەی تردا دەستڕەنگینی خۆی لە نووسیندا نیشانداوە و چالاک بووە لەوانە:
جەژنی نەورۆز
جگە لە کاری رۆژنامەوانی، یەکێکی دیکە لەو بابەتانەی کە پیرەمێرد گرنگییەکی زۆری پێداوە نەورۆز بووە، بەل ای پیرەمێردەوە نەورۆز تەنھا ەوەی ئاھەنگێک و گێڕانی ئاھەنگ نەبووە، بەڵکو شتێکی لەوە گەورەتر بووە،ئەو ھاوکێشەی مەرگ و ژیـانەوەی وەرگرتووە، لەلایەکەوە سروشتی مردوو ژیـاوەتەوە، لەلایەکی تریشەوە ڕەمزی شۆڕش و ڕزگاربوونی گەل بووە.[٣٠]
کاری شانۆیی
پیرەمێرد پشت بەو ڕۆشنبیری و زانیـاری و گەڕان و پشکنینەی لە تورکیـا دەستی کەوتبوو، ویستی بزووتنەوەی شانۆیی بە تایبەتی لە سلێمانیدا پەرە پێ بدات، بەھۆی کۆمەڵەی زانستیەوە چەند شانۆ نامەیەکی خۆی پێشکەش کرد، وە لە ڕۆژنامەکەیدا جێگای تایبەتی بۆ باس و پێدا ھەڵگوتنی ئەم شانۆگەریـانە تەرخان کردبوو. شانۆگەری (مەم و زین و مەحموود ئاغای شیوەکەلێ و شەریف ھەمەوەندی) نووسی و ھەریەکەیـان لە کاتی خۆیدا پیێشکەش کران زۆرجار دەسکەوتی ئەم شانۆگەرییـانەی بەسەر قوتابی ھەژار و خەڵکی دەستکورتدا دابەش دەکرد، گەلێ جار باسی بایەخ و گرنگی شانۆی نووسیوە لە ژیـانی کۆمەلگادا، بە تایبەتی لە کۆمەڵگای دواکەوتوو و نەخوێندەواردا.
بەرھەمەکان
جگە لە جێدەستی لە ڕۆژنامەگری کوردیدا، پیرەمێرد خاوەنی دیوانێکی شیعرییە، کە چەندین جۆر و بواری شیعری تیـا بەدی دەکرێت؛ کۆمەڵایەتی، فەلسەفە، ڕامـیاری و ھتد[٣١] بەرھەمەکانی بەناوی «حاجی تۆفیق بەگ»ەوە بڵاودەبوەوە، کاتێک کە پیرەمێرد لە تورکیـاوە دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی، تەمەنی بەرەو پیربوون دەچێت، کە ساڵی ١٩٣٢ شیعری «بەیـانی بوو لەخەو ھەستام» بڵاودەکاتەوە، بۆ یەکەمجار نازنارەمێرد بۆخۆی ھەڵدەبژێرێت و دەینووسێت[٣٢]، لەوەبەدواوە بە پیرەمێرد دەناسرێت. کە لە تورکیـا بوو بەناوی جیـاجیـا شتی بڵاوکردۆتەوە: سلیمانیەلی توفیق، س.ت، سلیمانیەلی مەحمود نەژاد، سلیمانیەلی م. نەژاد تۆفیق، م.م، سلیمانیەلی وداد، اسماعیل وداد.
پیرەمێرد خۆی لەیـاداشتەکانیدا باسی دەکات و بە بەرھەم و کاری ئەدەبیش ساخ بۆتەوە، کە بەچاکی زمانی تورکی و فارسی و عەرەبی زانیوە. لە نووسینی فارسیدا دەستێکی زۆر باڵای ھەبووە وەکو ئەڵێن لەو دەمەی خۆیدا مەگەر تەنیـا سلێمان بەگی باوکی گۆران، لە ئاستی پیرەمێرد لە فارسیدا شارەزایی بوبێت. خوێندنی ئەو کاتەی پیرەمێرد لە کوردستاندا زیـاتر فارسی بووە و تێکەڵ بوونی تورکیش لە کوردستاندا بەھۆی دەوڵەتی عوسمانی و کار و فرمانی ڕەسمـییەوە و مانەوەی پیرەمێرد ٢٥ ساڵ لە تورکیـا، و ئەو نووسین و شیعرانەی بەتورکی بڵاوی کردونەتەوە.[٣١].
کتێب و چاپکراوەکان
پیرمێرد خاوەنی چەند کتێبێکە، لەو کتێبە چاپکراوانەش [٣٣]:
- دیوانی مەولەوی (ئەسڵ و ڕۆح)، ساڵی ١٩٣٥ لەچاپخانەی خۆی بە دوو بەرگ لەچاپی داون.
- چیرۆکی مەم و زین
- دوانزە سوارەی مەریوان، ١٩٣٥
- کتێبی پەندی پێشینان، ١٩٣٦
- چیرۆکی محمود ئاغای شێوەکەل،١٩٤٢
- گاڵتەوگەپ ساڵی ١٩٤٧، بریتییە لە ھەندێک ڕووداوی خۆشی ناو کۆمەڵی کوردەواری، ھەم بۆ پێکەنین و ھەم بۆ پەند وەرگرتنە.
- دیوانی مەولانا خالیدی نەقشبەندی - بەزنجیرە لە ڕۆژنامەکەیدا بڵاوی دەکردەوە.
- شیعرەکانی وەلی دێوانە و بێسارانی، ئەوی دەستی کەوتبێ، لە ھەورامـییەوە کردوویە بە شێوەی سلێمانی.
- شیعری گەلێ لەشاعیرانی ھەورامان و زەنگەنەی بە شێوەزاری سلێمانی بڵاوکردۆتەوەوەک: شەفیع، مەلا وەلەدخان، مەجزوب، فخرالعلما، مەلای جەباری، عەبدوڵلابەگی زەنگەنە و ھتد.
- زنجیرە وتارێک دەربارەی مێژووی مـیرنشینی بابان و خیڵ و تیرەکانی جاف، و گەلێک ڕووداوی مێژوویی گرنگ.
لەو کتێبانەی وەریگێڕاونەتە سەر زمانی کورد:
- گەشتی ھۆنەرمەندێک لە جیھاندا
- ڕۆمانی کەمانجەژەن، ١٩٤٢، لە تورکییەوە کردویەتی بە کوردی.
کاکەی فەلاح پاش وەرگرتنی مۆڵەت لە کەس و کاری پیرەمێرد، ھەندێک لەم کتێبانەی سەرلەنوێ لە چاپدایەوە [٣٤].
شیعرەکان
فرمێسکی نـهێنی بۆ چارەنووسی کوردلە سەردەمـی ژیـانی پیرەمێرددا کارەساتی زۆر ڕوویـانداوە و بوون بە مایەی غەم و پەژارە بۆ شاعیر، لە ئەنجامدا زنجیرەیەک شیعری ڕۆمانتیکی - سیمبۆلییـانەی هێناوەتە بەرهەم. لە ساڵی ١٩٢٥ لە دوای لە سێدارەدانی شێخ سەعیدی پیران و شێخ عەبدولقادری نەقشبەندی لە دیـاربەکر، پیرەمێرد ئەم شیعرەی وتووە[٣٥]:
هاتن شەهیدەکان بە جلی سووری خوێنەوە دایکی وەتەن دە هەڵسە سڵاویـان بسێنەوە شێخ قادرە لە پێشەوە سەرقافڵەی ئەوان چەن جوانە خوێن و ڕیشی سپی پیر و نەوجەوان سەیری ئەمانە کە کە هەموو کوردی سەف شکەن ڕووحیـان فیدا ئەکرد و ئەیـان ووت بژی وەتەن قوربانی تۆن بەڕێز کە تۆ غەم لەبەر نەبی بۆ ئێمە مردنە ئەگەر ئازادە سەر نەبی مەگری و مەناڵە با بە خەفەت دڵ شکست نەبن نەختێ لە لات ئەمێننەوە و بۆ بەهەشت ئەچن تۆخوا لە باتی ئێمە بە چاوێکی ڕوونەوە فەرموو کە خوا ئەزانێ لە بیرمان نەچوونەوە ئاخۆ لە فرسەتێکی ترا بەختیـار ئەبین ئێمەش وەکو ئەوان لە دڵی مـیللەتا ئەبین من وام ئەوێ کە حەشر ئەکرێم خوێن بە بەرگەوە بەو عەشقی مـیللییەوە و بە کزەی سۆزی جەرگەوە ئەو ئاگرەی لە دڵمەوە بەربێتەوە کفنەکەم تا دوژمنم نەکا بەزوغاڵ شەرتە پف نەکەمپەندەکان
پیرەمێرد خاوەنی کۆمەڵێک پەندە کە لە پەندی پێشینانی کوردییەوە ھەڵقوڵاون و لە ناو ھۆنراوەکانیدا ھۆنیونییەتەوە، کەژمارەیـان دەگاتە ٤٨٠٠ پەند، زۆربەی پەندەکانی ڕۆژانە دەینووسی و لە ڕۆژنامەی ژیندا بڵاوی دەەوە، پاش مردنی خۆی، کاکەی فەلاح کۆی کردوونەتەوە و ڕێکیخستوون و لە دووتوێی کتێبێکدا چاپکراون[٣٦].
نموونەی پارچەیەک لە پەندەکانی پیرەمێرد:
وتیـان بە ڕێوی شاھیدت کێیە؟ وتی کلکی خۆم، باوەڕم پێیە حەزدەکەی دوور بی لە گێرە و کێشە بەقەد بەڕەی خۆت پێ ڕابکێشە بەسمان بەسەردا لێدە گیزو فیز پێوەدان خۆشە نەوەک ویزەویز لە شارو لادێ ئەم نەقڵە باوە گیـای شین بە جێگای سەختەوە ماوە شەڕنەکەر پیشەی زوو دانیشتنە بەردی زل بەڵگەی نەھاویشتنە ئاو بتبا مەچۆ سەر پردی نامەرد چش با بخنکێی بە سەد ئێش و دەرد وتیـان پشیلـە، گووت بە دەرمانە دایپۆشی بە خۆڵ ئەو بێویژدانە شوێن بۆ سەر پیشەی خۆی دەچێتەوە گیـا لەسەر پنجی خۆی دەڕوێتەوە قەل ئەڵێن لاسای کەوی کردەوە ڕۆینەکەی خۆیشی لەبیر بردەوە مەشھورە بزن بۆ تاقە شەوێ جێگای خۆش دەکا لە کوێ وەرکەوێ ناشکوری مەکە بەم بەشە کاکە لە قوڕ ئەوەندە تۆز ھەستێ چاکە زۆر گوڕتان خوارد و بازێکتان نەدا بۆیە باوەڕتان پێناکەین بە خوا. ئمڕۆ بە کەڵکە تۆ بە دۆست دەرچی پاش لێزمە و باران کەپەنک بۆچی. مادام دنیـایە و ئەمانەی تیـایە پیـاوی دنیـایی لە برەودایە. کە قەلەڕەشمان ڕێ نیشاندەر بێ ئەبێ گەورەمان ھەر دەربەدەر بێ. ئەمە دووجارە ئەکەوینە چاڵ زەرە دەبینین بە ماڵ و مناڵ. ھێشتا پیـاوی چاک لێک ناکەینەوە گرەو لە پیـاوی بەد نابەینەوە. ناوەجاخ بێنە بیخەرە سەر کار لە پێشدا به منظور خۆی ئەدا لە دار. سوحبەتی نادان تاڵ ڕابواردنە لە دوای کەر ڕۆیین تەرس بۆن ە. مەیەڵن نەفام دەنگی دەربێنێ سەگی ھەڵەوەڕ دزتان بۆ دێنێ. شێخ ئەڵێ: ئاگام لە عەرش و قورشە کێت دیوە بە دۆی خۆی بڵێ ترشە. سەبری عاشق و پارەی دەست بڵاو قەرار ناگرن بیشیـان خەیتە داو. ئەوی بە ھێزی قۆڵی ئەنازێ زوو پەکی ئەخا سەختی ھەورازێ. بە ڕێسی خەڵکی بۆچ ئەڵێی: پەتە زوبانت بێڵێ سەرت ڕەحەتە. پیـاوی زۆربڵێ بۆ دۆزەخ بەرە لەوێشدا ئەڵێ: دارەکەی تەڕە. ئاگری درۆزن ساتێک ئەگڕێ بەڕە ھەر لەتەنکی ئەدڕێ. ئەم قەومە وەکو مەڕی بێ زمان دوای ھەرکەسێ کەوت نەیبردە ناوڕان. وا دامەنیشە تەمەڵ و بەتاڵ تا نەگری مەمک نادەن بە مناڵ. شوان دەڵێ شوانین پێئیفتیخارە نان چنینەوەی لا عەیب و عارە پەسەندتربوو چ ئێستاو چ زوو ڕێوی گەڕیدە لەشێری نووستوو پشیلە دەمـی بۆدووگ نەدەچوو دەیگووت چەندسوێرە ، پێم ناخورێ پەکوو ڕوبەڕو دەبی ڵەگەڵ ژینی تاڵ چ ونکی بەخەیـاڵ کەس نەبووە بە ماڵ پیـاو کارێ بکا کە پێی بووە ستێ دووشوتی ھەڵ ناگیرێ بەتەنھادەستێ خۆت لێنەگۆڕێ گەر بوویتە گەورە مەشھوورە دنیـا بە پێچو دەورە کێ باسی خەڵکی کرد بەلاتەوە بۆئەوان قسەی تۆش ئەباتەوە ئەوکەسە دۆستی گیـانی گیـانییە ھاوڕێی نەبونی و لێقەو ماویتە ھەڵەو لەبیرچوون جاروبارێکە دەڵێن ھەر ئەقڵەولەخەسارێکە سابێ سکی خۆت مەدڕە لەداخا کێ مرد و کێ ماوە لە وە جاخاوەسێتنامە
پیرەمێردی شاعیر لە پێش مردنی وەسێتنامەیەکی نووسیوە کە ئەمە دەقەکەیەتی[٣٧]:
« ئەمجارە ئەمرم، لە مردن ناترسم، ژیـانێکی باش و عومرێکی درێژم ڕابوورد، گەلێ شاران و وڵاتان گەڕاوم، گەورە و پادشاھانم دیوە، تاڵی و سوێری زۆرم چەشتووە، بە نیوە خوێندەواری لە سلێمانی دەرچووم و خوێندنێکی بەرزم ھێنایەوە، بە سەربەرزیی دەزانم کە لە ڕێی باوەڕی خۆمدا حەپس و زیندانێکی زۆرم دیوە. لەم وڵاتەدا دوو چاوم ھەبووە، یەکێ (زانستی) و یەکێ (ژین)، ئێستا کە ئیتر لەوانەیە کەڵکی خزمەتم پێوە نەمێنێ و ببم بە بار بەسەر خەڵکەوە، ڕوو ئەکەمە قاپی ئەبەدی، ڕوو ئەکەمە قاپی ئەبەدی بەبێ ئەوەی کە ماڵی کەسم خواردبێ، موحتاجی کەس بووبێتم، ھیچم پاشەکەوت نەکردووە، ھیچیشم لە دوا بەجێ نەماوە، چاوم لە دوای خۆم نییە، خۆم بە ئاخر خێر ئەزانم، ھەرچەندە یەکانە ھیوام ئەوە بوو کە ببینم قەوم و مـیللەتەکەم پلەیەک لەمە بەرزتر و خوێندەوارتر و پێگەشتووتربن، بوو بەگرێ و لەدڵما و نەمدی، لەگەڵ ئەوەشدا بەختیـارم، چونکە بۆم دەرکەوت کە قەوم و مـیللەتەکەم لە پێشکەوتنان و ھەموو جۆرە توانا و قابیلیەتێکیـان تێدایە، ئامۆژگاریم ئەوەیە بخوێنن، کوڕ و کچ که تا خوێندەوار نەبن بێسوودە، ھەموو شت بە عیلم و فەنەوەیە وەکو وتومە:"لای من بە خوێندەوارییە، ئاە خوێندەوارییە/ ھەر مـیللەتێ کە فەنی نەبێ دەردی کارییە/ ئاخ خۆزگە خوێندنیش وەک من ئارەزوو ئەکەم/ بیبینم و نەبێتە گرێی قورسی کفنەکەم"
ئامۆژگاریم ئەوەیە بە شوێن ماددە مەکەون، دنیـا زۆر بە گران مەگرن، که تا ئەتوانن خزمەتی ڕاست و بێ موقابیلی قەوم و زمان و وڵاتەکەتان بکەن و دەستی داماوان بگرن و لە دین لامەدەن، خوا و پێغەمبەری خۆتان بناسن و ڕەوشتتان پاک و خاوێن بێ. ئامۆژگاریم ئەوەیە چاپخانەکە مەفەوتێنن، ئەم قەلەندەرخانەیە تێکمەدەن، ئەو یەک دوو کەسانەی ئەم بەینە لەم قەلەندەرخانەیەدا خۆیـان داوەتە پەنای من، بێ نازیـان مەکەن حەقیـان بەسەرمەوەیە. ڕۆژنامەکەش لەدەست مەدەن، چاپخانەکە ئیش پێبکەن، چونکە لەلایەکەوە ناکوژێتەوە و خزمەتی پێ ئەکرێت، لەلایەکی تریشەوە ئەو جیھەتەی من یـارمەتیم داون، بەڵکو بەھۆی ئیشی چاپخانەکەوە ئەو یـارمەتییەیـان لێ نەبڕێت. ئامۆژگاریم ئەوەیە کە شیعر و نووسینەکانم کۆکرایەوە مەیفەوتێنن، ئیستیفادەی لێ ئەکرێت، ئامۆژگاریم ئەوەیە لە گردی مامەیـارە بمنێژن، بۆم مەگرین، ئەگەر زۆر بیرتان کردم جارجارە سەرم لێدەن، فائق ئەم ئامۆژگاریـانەم بۆ تۆیە و بۆ ئەو کەسانەیە کە بە تەنگمەوەن.
»مـیرات
پیرەمێرد جگە لە ھۆنراوە نووسین و ڕۆژنامەگەری کۆمەڵێک وەرگێڕانی شێعری کردووە کە ڕەنگدانەوەیەکی گرنگی لە کۆمەڵگای سۆرانی زماندا بووە. ھەروەھا پیرەمێرد یەکێک لەو کەسانە بووە کە زۆر جەختی لە سەر جێژنی نەورۆز کردووەتەوە و ھەموو ساڵێک نەورۆزی پیرۆز کردووە[٣٨]. ھۆنراوەی نەورۆزی یەکێک لە مـیراتانەیە کە لە کۆمەڵگای کوردەواریدا بە جێی ھێشتووە.
ھۆنراوەی نەورۆز
نەورۆز لە شیعرە ھەرە بەناوبانگەکانی پیرەمێردە کە لە ئاداری ١٩٤٨دا وتوویەتی.
نەورۆز ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆز ھاتەوە جەژنێکی کۆنی کوردە بە خۆشی و بە ھاتەوە چەند ساڵ گوڵی ھیوای ئێمە پێپەست بوو تاکو پار ھەر خوێنی لاوەکان بوو گوڵی ئاڵی نەوبەھار ئەو ڕەنگە سوورە بوو کە لە ئاسۆی بڵندی کورد مژدەی بەیـانی بۆ گەلی دوور و نزیک ئەبرد نەورۆز بوو ئاگرێکی وەھای خستە جەرگەوە لاوان بە عەشق ئەچوون بە بەرەو پیری مەرگەوە وا ڕۆژھەڵات، لە بەندەنی بەرزی وڵاتەوە خوێنی شەھیدە ڕەنگی شەفەق شەوق ئەداتەوە تا ئێستە ڕووی نەداوە لە تاریخی مـیللەتا قەڵغانی گوللە سنگی کچان بێ لە ھەڵمەتا پێی ناوێ بۆ شەھیدی وەتەن شیوەن و گرین نامرن ئەوانە وا لە دڵی مـیللەتا ئەژینپەراوێزەکان
سەرچاوەکان
- خۆزگە - پیرەمێرد ماڵپەڕی خۆزگە - ژیـاننامەی شاعیرانی کورد
- پیرەمێرد و پێداچوونەوەیەکی نوێی ژیـان و بەرھەمەکانی، کۆەوە و لێکۆڵینەوەی ئومێد ئاشنا، بڵاوکراوەی ئاراس، چاپی یەکەم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، ھەولێر، ٢٠٠١
- دیوانی پیرەمێرد (بەرگی یەکەم)، کۆەوە و ساخەوە و پێداچوونەوەی دەستەیەک لە نووسەرانی کورد، وەزارەتی ڕۆشنبیری، بەغدا، ١٩٩٠
- پەڕەی پیرەمێرد لە فەیسبووک
- ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ - پیرەمێرد - لەدایکبوون، ژیـان، داهێنان
بەستەری دەرەکی
- بنکەی ژین لە سلێمانی
- کتێبخانەی مـیدیـا - ژیـان و بەرھەمـی مامۆستا پیرەمێرد
- دیوانی پیرەمێرد (بە ئەلفوبێی لاتینی)، نەفەل، سوید، ٢٠٠٥
پەڕەی پیرەمێرد لە فەیسبووک
[پیرەمێرد - ویکیپیدیـا، ئینسایکڵۆپیدیـای ئازاد لا پاش]