Jump to navigation Jump to search

سلێمانی
Sulaimaniyah
السلیمانیة شار
چەند دیمەنێکی شاری سلێمانی نازناوەکان: شیعری کوردی مەڵبەندی ڕۆشنبیری
شاری ھەڵمەت و قوربانی
سلێمانی
پۆتانەکان: ٣٥°٣٣′N ٤٥°٢٦′E / ٣٥.٥٥٠°N ٤٥.٤٣٣°Eپۆتانەکان: ٣٥°٣٣′N ٤٥°٢٦′E / ٣٥.٥٥٠°N ٤٥.٤٣٣°Eوڵات  کوردستان[١]
 عێراقپارێزگا سلێمانیدامەزرێنەر ئیبراھیم پاشای بابانھۆکاری ناونران پاشای مـیرنشینی باباندەسەڵات • جۆر ئەنجومەن-بەڕێوەبەرایەتی • پارێزگاری سلێمانی ھەڤاڵ ئەبوبەکرڕووبەر • سەرجەم ١٧٠٢٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٬٥٧٣ مـیلی چوارگۆشە)بەرزایی ٨٨٢ مەتر (٢٬٨٩٤ فووت)ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٧
(بە پێی Gol COSIT))
 • سەرجەم ١، ٨٩٣، ٦١٧[٢]وێبگە شارەوانیی سڵێمانی

سلێمانی (بە عەرەبی: السلیمانیة) شارێکی باشووری کوردستانە کە ناوەندی پارێزگای سلێمانییە. شیعری کوردی لە ئینگلیزیدا بە Sulaymaniyah و Slemani[٣] دەنووسرێت. شیعری کوردی ئیبراھیم پاشای بابان لە ساڵی ١٧٨٤دا شاری سلێمانیی دامەزراندووە و پایتەختی مـیرنشینەکەی لە قەڵاچوالانەوە گواستووەتەوە بۆ سلێمانی.

شاری سلێمانی لەپاش ڕاپەرینی ئازاری ١٩٩١ەوە فراوانبوون و پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و ئێستا وەک یەکێک لە شارە ھێمن و خاوێنەکان لە عێراقی ئێستادا بەناوبانگە. بەو ھۆیەوە لە زۆربەی پارێزگاکانی دیکەی ئێراقەوە خەڵکێی زۆر ڕوویـان تێکردووە و بووە بە پەناگەی ئەو ھاوڵاتیـانەی کە لە خوارووی عێراق و ناوچەکانی ناوەڕاستەوە ڕوو دەکەنە ئەو شارە.

سلێمانی زانکۆیەکی گەورەی ھەیە کە بە زانکۆی سلێمانی ناسراوە.[٤] بە دووریی ٦٠ کیلۆمەتر لە شاری سلێمانییەوە، بەنداوی دووکان ھەیە کە یەکێکە لە بەنداوە گەورەکانی عێراق. سلێمانی بە ھاوینەھەوارەکانی وەکوو ھاوینەھەواری ئەحمەدئاوا، سەرچنار، بەنداوی دووکان، سەرتەکی بەمۆ، کونەماسی، ئەزمڕ و قەرەداغ و چەندین ھاوینەھەواری دڵڕفێی دیکەش بەناونانگە.

ئەم شارە لە ڕێڕەوی دامەزراندن و پەرەسەندن و پێدا چەسپاندنی خۆیدا لە کۆڕی شارستانێتی و پێشڕەویدا کۆمەڵێکی زۆر لە نووسەر و شاعیری باشی بۆ مێژوو ھێشتۆتەوە. لەوانە (نالی، مەحوی، پیرەمێرد، گۆران، مەولانا خالیدی نەقشبەندی، سالم، کوردی، ئەمـین زەکی بەگ، فایەق بێکەس، زێوەر، تۆفیق وەھبی، وەلی دێوانە، کاک ئەحمەدی شێخ.. ھتد) و سەدان نووسەر و شاعیری تریش.[٥]

مێژوو

وێنەی چەند مامۆستایەکی یەکەمـین خوێندنگەی سەرەتایی لە سلێمانی لە ساڵی ١٩٢٤
وتاری سەرەکی: مێژووی سلێمانی

شاری سلێمانی لە ساڵی ١٧٨٤ لەلایەن ئیبراھیم پاشای بابان ەوە ئاوەدانکراوەتەوە. ئیبراھیم پاشا بابان شارەکەی بە ناوی باوکییەوە، سلێمان پاشا، ناوناوە. سلێمانی جگەلەوەی دەبێتە پایتەختی مـیرنشینی بابان، لەھەمان کاتدا دەبێتە مەڵبەندێکی بازرگانی و ڕۆشنبیری ناوچەکە.[٦] زاراوەی سۆرانی لە ناوچەکەدا پەرە دەستێنێ و دەبێتە زمانی خوێندن و نووسین بە جۆرێک کە زاراوەی سۆرانی لە ناوچەکەدا بەرەو کەمبوون و نەمان دەچێت. پاش ڕووخانی مـیرنشینی بابان لەساڵی ١٨٥١ وە لەناوچوونی دەوڵەتی عوسمانی لە جەنگی جیھانی یەکەم، شاری سلێمانی دەخرێتە سەر کۆماری ئێراقی ئەمڕۆ. لە ساڵی ١٩٢٢ که تا ١٩٢٤ شاری سلێمانی پایتەختی دەوڵەتەکەی مەلیک مەحموود بووە. شاری سلێمانی جگە لەوەی لانکەی ڕۆشنبیر و تێکۆشەران بووە، مەڵبەندی ھەڵگیرسانی چەندان شۆڕش و ڕاپەڕینیش بووە لە مێژووی کوردستاندا. بەپێی ڕۆژنامەی ژین لە ساڵی ١٩٥٥ پانی ڕووی شاری سلێمانی ٢٠ مـیلیۆن و ٢٥٠ ھەزار مەترە و ژمارەی دانیشتوانی دەگاتە ٦٠ ھەزار کەس و نزیکەی ٧ ھەزار خانووی تیـادایە. لە شەش گەڕەکی سەرەکی پێکھاتووە ئەوانیش کانی ئاسکان، گۆیژە، مەڵکەندی، سەرشەقام، چوارباخ، دەرگەزێن گەڕەکی جوولەکانی جارانیش کە ئێستا خراوەتە سەر گەڕەکی سەرشەقام.

بابانییەکان و سلێمانی

بەر لەوەی بنەماڵەی بابانییەکان بیر لە دروستی شاری سلێمانی بکەنەوە، ئیمارەتەکەیـان لە ناوچەی قەڵاچوالان بوو، لەگەڵ بەرفراوان بوونی ئیمارەتەکە، جموجوڵی ئاوەدانەوە و بنیـاتنانی شارستانی لە ناوچەکەدا دەستی پێکرد، لە سەردەمـی فەرمانڕەوایی باباندا ململانێ و توندوتیژیی لە نێوان فارسەکان و عوسمانییەکاندا ھەبوو، شوێنی جوگرافیـای قەڵاچوالانیش لەبەر نزیکی لە سنووری ئێرانەوە، شوێنێک بوو ببوە مەترسی شەڕ و پێکدادانی نێوان لەشکری فارس و عوسمانییەکان بۆیە ھەریەکە لە (نادر شا و سوڵتان مەحمودی یەکەم) لە ھەوڵی ئەوەدا بوون ئیمارەتی بابان بەخۆیـاندا رابکێشن، کێشمەکێشی ناوخۆیش لە نێو بنەماڵەی بابانییەکان و ئیمارەتە کوردییەکاندا بۆ کورسی و دەسەڵات ئەوەندەی دیکە مەترسی لەسەر ناوچەکە دروست کردبوو، ئەمەش وایکرد مەحمود پاشای بابان ساڵی (١٧٨١)ی زاینی بیری لەوەکردەوە ناوەندی بەڕێوەبردنی سیـاسی لە قەڵاچوالانەوە بگوێزێتەوە بۆ شوێنێکی تر، بۆیە سەرای حکومەتی لە نزیک گوندی مەڵکەندی دروستکرد، دواتر ئیبراھیم پاشای بابان لە ساڵی (١٧٨٣)دا فەرمانڕەوایی ئیمارەتەکەی گرتە ئەستۆ و دەستیکرد بە دروستی شاری سلێمانی که تا لە ساڵی (١٧٨٤)دا لە دروستی شاری سلێمانی کۆتایی ھات، لە ھەمان ساڵدا بابانییەکان پایتەختی ئیمارەتەکەیـان گواستەوە سلێمانی.[٧]

لە ساڵنامەی (١٩٥٥)ی سلێمانیدا کە لە (ڕۆژنامەی ژین) دا بڵاوکراوەتەوە ھاتووە: ئیبراھیم پاشای بابان خۆی حوکمداری شاری قەڵاچوالان بووە، لەبەر ناخۆشی و تەنگی شوێنەکە و لە ترسی ھێرشی دوژمن بەتایبەتی لە نادر شای حوکمداری ئێران کە گەلێ جار ویستویەتی ھەڵمەت بەرێتە سەری دەست بەسەری بکات، بە ناچاری شار و شوێنی ھەڵسوڕانی کاروباری وڵاتەکەی گواستەوە ئەم شوێنە کە ئێستا شاری سلێمانییە.[٨]

بەردەرکی سەرا

وتاری سەرەکی: بەردەرکی سەرا


مـیرەکانی بابان لەگەڵ دروستی شاری سلێمانی جیگەیەکیـان تەرخانکردووە بۆ بارەگای بەڕێوبردنی دەسەلاتەکەیـان ناسراوە بە سەرا. پێدەچێت بیرەوە لە دروستی ئەم سەرایە لە ئەنجامـی ئەوەوە ھاتبێت دوای دامەزراندنی حکومەتی دەوڵەتی مەلیکنشینی بۆ پێگەی ئیدارەی فەرمانگەکانی لیوای سلێمانی ئەو کاتە ئامادەکرابێت. ئەم سەرایە لە ساڵی ١٩٢٦- ١٩٢٨ لە ناو سەنتەری شاری سلێمانی دروستکراوە کە پێکھاتووە لە دوو نھۆم و ٤٣ ژوور، چەندین جار کاری چاکسازی تیـادا کراوە بۆ سوود وەرگرتن لە نیشتەجێ بوون و بەڕێوبەرایەتی فەرمانگەکانی شار. پاشان تەرخانکراوە بۆ پێگەی ئیداری پۆلیس و قایمقامـیەت ئێستا لەلایەن پارێزگای سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی شۆێنەواری سلێمانی بۆ گەڕانەوەی شێوازی ڕەسەنەکەی نۆژەنکراوەتەوە بۆ مۆزەخانەیەکی مێژوویی و سیـاسی و نەتەوەیی شاری سلێمانی و شانازیەکانی ڕابردووی ئەم شارەی تێدا دەپارێزێت.[٩]

جوگرافیـا

شاری سلێمانی دەکەوێتە نێوان ھێڵی پانی (٣٤ – ٣٦) پلە لەسەر ھێڵی کەمەر و ھێڵی درێژی (٤٥ – ٤٦) پلە لە ڕۆژھەڵاتی ھێڵی گرینویجی گۆی زەوییەوە، واتە دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای کیشوەری ئاسیـا و ڕۆژھەڵاتی کوردستانی باشوورەوە.[١٠] سلێمانی لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە بە زنجیرە شاخی ئەزمڕ (١٧٠٠م)، گۆیژە (١٥٢٥م) و قەیوان دەورە دراوە، لە باشووریشەوە بە چیـای بەرانان (١٣٧٣م) و لە ڕۆژھەڵاتیشەوە دەشتی شارەزوور دەستپێدەکات کە درێژییەکەی ٤٥کم و پانییەکەی ١٥کم. لە ڕۆژئاواشەوە شاخی تاسڵوجە گەمارۆی داوە. شاری سلێمانی ٨٥٣م لە ئاستی ڕووی دەریـاوە بەرزە و ئاوو ھەواکەی بە دەریـای ناوەڕاستەوە کاریگەرە و لە زستاندا سارد و باراناوییە و ھاوینیشی وشک و گەرم و بێبارانە، جیـاوازییەکی زۆریش لە نێوان پلەکانی گەرمای شەو ڕۆژ و وەرزەکانی ساڵیدا بەدی دەکرێت.[١١]

ئاو و ھەوا

سلێمانی لە وەرزی بەهاردا

ئاو و ھەوای ناوچەی سلێمانی بە زۆری لە ئاو و ھەوای ناوچەی دەریـای ناوەڕاست ئەچێت تەنیـا ناوچەکانی چەمچەماڵ و دەشتی کەلاریـان لێدەرچێت. پلەی گەرمای ھاوین ئەگاتە (٣٩) پلەی سەدی و ئەگەر بەرەو خۆرئاوا ببیتەوە که تا (٢٤)نزم ئەبێتەوە. ئەمە بە شێوەیەکی گشتییە بەڵام ھەندێک ساڵ بەرزترین پلەی گەرما لە ھاوین دا سنووری (٤٥) پلەی سەدیش ئەبەزێنێت. بای لە ھەر چوارلاوە بۆ دێت. جاران لە دوانزە مانگی ساڵدا ھەشت مانگ بارانی تیـا دەباری بەڵام ئێستا وەک بەشێک لە دیـاردەی گەرم بوونی زەوی ماوە و ڕێژەی باران بارینی تیـا کەم بۆتەوە. تێکڕای گشتی باران بارین لە ساڵێکدا لە نێوان (٤٠٠-ـ٦٠٠ملم). بێگومان لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانیدا ئەگاتە ١٠٠٠ ملم و ھەندێکجار زیـاتریش.

شاری سلێمانی ٨٥٣م لە دەریـاوە بەرزە. ھەر لە ناو شاری سلێمانی دا بەرزی و نزمـی و گردۆڵکەی زۆر ھەن (ھەوارە بەرزە، گردی عەلی ناجی گردی گەڕەکی ئەندازیـاران، گردی سەرچنار وە گردەکانی تر) ئەمانە بە شوێنی بەرز دائەنرێن بەڵام سلێمانی کۆن وەک دەگەرزێن و چوارباخ و کانێسکان و سەرچنار و سەرشەقام که تا بەرەو خوارە بێتەوە ھەر دوو چەمـی تانجەرۆ و قلیـاسان نموونەی ناوچە نزمەکانی سلێمانین. جیـاوازی نێوان لوتکەی گۆیژە و دەوروبەری چەمـی قلیـاسان ٨٧٨م ئەبێت. واتە گۆیژە نزیکەی ١کم لە باشووری سلێمانییەوە بەرزترە کە ئەمە جیـاوازییەکی زۆرە و گەلێک کار ئەکاتە سەر ئاو و ھەوا و پەیدابوونی ڕەشەبا. ئاو و ھەوای شاری سلێمانی پلەی گەرما لە ھاوینی ١٨٢٠دا وەک گەشتیـاری بەناوبانگ (مـیستەر ریچ) لە دوای نیوەڕۆدا گرتویەتی لە ڕۆژی ١٧ی تەموزدا (٣٥) پلەی سەدی بووە، بێگومان ئێستا ئاو و ھەواکەی گەرمترە و خۆی ئەدا لە ٤٥ پلەی سەدی. لە زستاندا لە بەکرەجۆی نزیک سلێمانی تێکڕا (٣، ٥) پلەی سەدییە. بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان بە تایبەت دوای بەفربارین و لە چلەی زستان دا چەند پلەیەک دێتە ژێر سفرەوە.

تەوژمـی پاڵەپەستۆی ھەوا و پلەی گەرما پێچەوانەی یەکترن. واتە ھەتا پلەی گەرمـی بەرزتر بێتەوە (با) یـاخود (ھەوا) ئەکشێ و بۆشایی تیـا پەیدا ئەبێت و قورسای کەم ئەبێتەوە، بەوە تەوژمەکە کەم ئەبێتەوە بۆیە گەرما کاریگەرترین شتە لەسەر پاڵە پەستۆی ھەوا ھەر ئەمەشە وای کردوە سلێمانی بە شاری ڕەشەبا بناسرێت. ھەوای سلێمانی (شێدار) نییە چونکە دوورە لەدەریـاوە.

زانیـاریی کەش‌وهەوا بۆ «سلێمانی (١٩٥٠-٢٠٠٠)» مانگی زایینی ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ ١١ ١٢ ساڵ نێونجی بەرزترین پلە ٧٫٩ ١٠٫٣ ١٥٫٤ ٢٠٫٨ ٢٨٫٣ ٣٥٫١ ٣٨٫٧ ٣٨٫٩ ٣٤٫٧ ٢٨٫١ ١٨٫٧ ١١٫١ — نێونجی ڕۆژانە ٣٫٩ ٥٫٧ ١٠٫٣ ١٥٫٣ ٢١٫٤ ٢٧٫٧ ٣١٫٣ ٣١٫٥ ٢٧٫٢ ٢١٫١ ١٣٫٢ ٦٫٧ ١٧٫٩ نێونجی کەمترین پلە -٠٫٢ ١٫١ ٥٫١ ٩٫٧ ١٤٫٥ ٢٠٫٣ ٢٣٫٨ ٢٤٫١ ١٩٫١ ١٤ ٧٫٦ ٢٫٣ — نێونجی بارین mm ١٢٩ ١٤٦ ١٣٢ ١٠٠ ٤١ ٠ ٠ ٠ ٠ ١٣ ٧٥ ١١١ — سەرچاوە: WorldClim Global Climate Data[١٢][the data is inaccessible]

بازاڕ و قەیسەرییەکانی شار

ھەندێ کار و پیشە وەک ئاسنگەری، جۆڵایی، موتابچیەتی، چەرخی موو ڕستن، خەڕەک، کارگەچێتی، وەتراقچی، چەخماخسازی، شیرگەری، مسگەری، خومچێتی، زین و کۆپان ھەیە کە ھەر لە زووەوە لە شاری سلێمانیدا کراوە و گرنگییـان پێ دراوە.

لە دروستبوونی سلێمانییەوە بەردەرکی سەرا و دەوروبەری ناوەندی شاری سلێمانی بووە، بۆیە دوکان و بازاڕ زیـاتر ئەو ناوەی گرتۆتەوە مێجەرسۆن لە گەشتەکەیدا بۆ ناوچەی سلێمانی لە ساڵی ١٩٠٨ باسی خانی عەجەم و خانی غەفوور ئاغا و قەیسەری وەسمان پاشا و قەیسەری نەقیب ئەکات، واتە لە پێش ھاتنی مێجەرسۆنەوە ئەم خان و قەیسەرییـانە لە سلێمانی ھەبوون، ئێستا تەنیـا قەیسەری نەقیب وەک خۆی ماوە بەڵام خان و قەیسەرییەکانی تر نەماون و شوێنەکانیـان ئێستا دوکان و بازاڕە، لە دوای ئەمانەوە کە سلێمانی فراوان بووە و شەقامـی تیـا دروستکراوە لە سەر شەقامە سەرەکییەکان و سەنتەری شار و گەڕەکەکاندا بە سەدەھا دوکان و بازاڕی تیـادا دروستکراوە. خان و قەیسەرییەکانی سلێمانی لە سەرەتای سەدەی رابردوودا ئەمانە بوون:

ناوی شوێن زانیـاری قەیسەری وەسمان پاشا وەسمان پاشای کوڕی حەمە پاشای جاف دروستی کردووە و لە ساڵی ١٩٧٤ دا سووتاوە و ئێستا جێگاکەی بازاڕێکی گەورەی لێ دروستکراوە. قەیسەری نەقیب شێخ مستەفای نەقیب کوڕەزای کاک ئەحمەدی شێخ دروستی کردووە و تا ئێستاش ماوە. قەیسەری شێخ مەحمود لە ساڵی ١٩١٦٦ دروستکراوە لە شوێنی مەیدانی برنجەکە بەرامبەر حەمامـی سوورەت، ئێستا شوێنەواری نەماوە. قەیسەری غەفوور ئاغا لای مەزادخانەکەوە بووە، ڕووخاوە و ئێستا شوێنەکەی دوکان و بازاڕە. خانی غەفوورئاغا شوێنەکەی ئێستا کراوەتە بازاڕی مەحوی بەرامبەر خانەقای مەحوی. خانی عەجەم لە نزیک مەزادخانەکەوە بووە لە ناوبازاڕ و ئێستا شوێنەکەی کراوە بە دوکان و بازاڕە. خانی عەبدولڵا درێژ عەبدولڵا درێژ خانی حاجی سەعید ئاغا خۆی دروستی کردووە و موڵکی خۆی و دوو برایەتی. خانە سووتاو قادری کەریم دایەن دروستی کردووە و ئێستا بازاڕێکی گەورەی لە شوێندا کراوە بە ناوی بازاڕی خانەقا (بازاڕی جگەرە) وە. خانی رسوومات موڵکی حەمەئاغای به منظور حاجی سەعید ئاغا بووە.

شوێنە گشتی و مێژوییەکان

چایخانەی شەعب

وتاری سەرەکی: چایخانەی شەعب

چایخانەی شەعب ھەر لە سەرەتاوە مەڵبەندی کۆبونەوە و حەوانەوەی خوێندەواران و ھونەرمەندان و نووسەران بووە. سەرەتای دروستبوونی چایخانەی شەعب ئەگەرێتەوە بۆ ساڵانی پەنجا و وەستا شەریفی چایچی سەرپەرشتی کردووە. عومەر شەریف خاوەنی چایخانەی شەعب لە بارەی سەرەتای دروستبوونی چایخانەی شەعبەوە بەم جۆرە دوا: لە سەرەتادا وەستا شەریفی باوکم چایچی دەسگێر بووە پاشان بیری لە دانانی چایخانەیەک کردووە و ناوی ناوە چایخانەی شەعب سەبارەت بەوەی کە بۆ چایخانەکە ناوی شەعبی لێنراوە وەستا عومەر وتی: لە ساڵانی زوودا بیناکە ئوتێلێک بووە ناوی شەعب بووە ھەر بۆیە ئەم ناوەش لە چایخانەکە نرا.

سیتی سینەما

سیتی سینەما لە ساڵی ٢٠٠٨ لە شاری سلێمانی درووستکرا کە تاکە سینەمای مۆدێرنە لە عێراقدا. لەم سینەمایە نوێترین فیلمەکانی جیھان پەخش دەکرێن کە ئەوانیش فیلمەکانی (بۆئۆفیس)ن کە پێکدێن لە نوێترین ١٠ فیلمـی ھۆڵیوود.

مۆزەخانەی سلێمانی

مۆزەخانەی سلێمانی
وتاری سەرەکی: مۆزەخانەی سلێمانی

مۆزەخانەی سلێمانی لە (١٤ی تەمموزی ١٩٦١) دامەزراوە سەرەتا لە خانوویەکی بچووکی گەڕەکی شۆڕشدا بوو، لە ساڵی ١٩٨٠ گواسترایەوە بۆ ئەم بینایەی ئێستای. یەکەم بەڕێوەبەری مۆزەخانەی سلێمانی خوالێخۆشبوو (ڕەفیق فەتحوڵا) بوو. مۆزەخانەی سلێمانی پارچە ئاسەواری سەردەمە جیـاوازەکانی کوردستان و مـیسۆپۆتامـیا لەخۆ دەگرێت. لەسەر ئاستی عێراقدا بە دووەم مۆزەخانە دادەنرێت.[١٣]

ڕامادا سلێمانی

ڕامادا سلێمانی ٨٤٠ ھەمـین ھۆتێلی ئەو گروپەیە - کە چەندین بواری گەشتیـاری لە خۆ دەگرێت - ٧١ ژووری تێدایە کە ١٢ یـان سویتن و یەکێکیشیـان بۆ ((VIP)) یە ھەروەھا مەلەوانگە و فیتنێس و ساونا و حەمام تورکی و ژووری ھەڵم و ژووری سەھۆڵ و شێلان و کافێ و مـینی باڕ و ڕیستۆرانت و پارکی ئۆتۆمـیل لە خۆ دەگرێت.

 دارە سووتاوەکە[١٤] 

دارەسووتاوەکە بەو گۆڕەپانە دەوترێت کە دەکەوێتە ناوجەرگەی شاری سلێمانی و لە سەرو مزگەوتی گەورەوە دەست پێدەکات که تا شەقامـی قەنات، جگە لەوەی شوێنی وەستانی پاسی چەند ھێڵێکە لە شارەکەدا و چەندین پیشەوەری ئیشی دەست و کۆنەفرۆشی تێدا کۆبوەتەوە. ھەرچەندە لە ئێستادا بە ھیچ شێوەیەک (دار) لەو مەیدانەدا نافرۆشرێت، بەڵام ھەر بە ناوە کۆنەکەیەوە بەناوبانگە و ناسراوە، تەنانەت لە پێشی پاسەکان نوسراوە (دارە سووتاوەکە).

مێژووی شوێنەکە

ھاوڵاتیـانی دێرینی شاری سلێمانی لە گێڕانەوەی مێژووی ئەو مەیدانەدا، باس لەوە دەکەن کە ئەو شوێنە دەشتایی بووە و لە ناوجەرگەی شارەوە دوور بووە و دواتر کراوەتە باخ و دوای ئەوە بوە بە مەیدانی فرۆشتنی دار. ئازاد محەمەد (٥٤ ساڵ)، دوکاندارێکی ناو دارە سووتاوەکەیە، باس لەوە دەکات کە که تا سەرەتای ساڵی شەستەکان دارەسوتاوەکە (دەشت) بوە و ھیچی تێدا نەبووە، دواتر پیـاوێک ئەو شوێنەی کردوە بە باخ و لە کارێزی مەجیدبەگەوە ئاوی بۆ دەھێنا که تا کۆتایی ساڵی شەستەکان کە باخەکە نەما و کۆمەڵیک دار فرۆش ھاتنە جێگاکە. ئازاد وەک خۆی دەڵێت ماڵیـان لەو ناوچەیە بوە و وتی: "دارەکان لە شارباژێرەوە بەسەرپشتی ئاژەڵەوە دەھێنران و لە مەیدانەکە بەشێوەی مەزاد دەفرۆشران و ھەر دارێکی بە ١٠ فلس مەزاد دەکرا".

شاری ڕۆشنبیری

شاری سلێمانی بە ڕای ھەندێک لە خەڵکی کوردستان بە شاری ڕۆشنبیری دەناسرێت. ئەوان وا دەزانن کە ئەو بەرفراوانییەش بۆ دەوری بابان و دامەزراندنی شار و ماوەیەکیش لە ساڵانی دەوڵەتی عوسمانی دەگەڕێتەوە، کە ھەموو مەلا و زاناکان شاعیر و نووسەر بوون و ڕۆڵی مزگەوت و حوجرەش کەم نەبووە لەو بوارەدا، سێ کوچکەی بابان، نالی و سالم و کوردی قوتابحانەی شیعری بابان درووستدەکەن و ئەگەر ئەو قوتابخانەیە لە ڕووی ناوەڕۆکەوە گەلێک دیمەنی لە ئەدەبیـاتی ئەمڕۆی کوردیدا نەمابێت، ئەوا فۆرمـی ئەدەبیـاتی کوردی ئەمڕۆ ئەوا ھەر بەرپێشچوونی فۆرمـی ئەو ئەدەبەیە، ئەو زارەی پێی دەنووسرێت ھەر ئەو زارەیە، زۆربەی گەورەنووسەرانی ئەو سەردەمە وەک: نالی، سالم، کوردی، مەولانا خالید، مەلا عەبدوڵلای بێتوشی، شێخ مارفی نۆدێی، سەید ئەحمەدی نەقیب، شێخ حسێنی قازی، حاجی مەلا ئەحمەدی دێلێژە، محەمەد فەیزی زەھاوی، جەمـیل سدقی زەھاوی، مەلا ساڵحی حەریق، ساڵح ئەفەندی ئاھی، تایەر بەگی جاف، وەلی دێوانە، عەلی بەردەشانی، زێوەر مەلا عەبدوڵلا، ئەحمەد موختار جاف، مەلا عەزیزی موفتی، پیرەمێرد، بێخود، جەمال عیرفان و چەندین نووسەر و شاعیری دوای ساڵی پەنجاکان بوون بە بەشێکی گرینگ لە ئەدەبی کوردی ھاوچەرخ لە کوردستاندا. ھەرچەند ھەندێک لەمانە لە نێویەکدا بەھۆی تەسەوفەوە ناکۆکیـان لە نێواندا ھەبووە کە دیـارترینیـان شێخ مارفی نۆدێ کە بووە دوژمنی سەرسەختی مەولانا خالید. لەدوای راپەڕینی بەھاری ساڵی ١٩٩١ چەند ھونەرمەندی بەناوبانگی تر لە سلێمانی ھەڵکەوتن کە رۆڵیـان بوە لە شەپۆلی نوێی ئەدەبی کوردیدا، لەوانە: مەریوان وریـا قانع، بەختیـار عەلی، بەرزان ھەستیـار، گۆران بابە عەلی، زمناکۆ بورھان قانع، محەمەد موکری، قوبادی جەلی زادە و چەند ناوێکی تر. ئەم بوارە بەرفراوانە ئێستاشی لەگەڵدا بێت سلێمانی تێیدا پێشەنگە و ھەمـیشە ئەو نووسەر و شاعیرانە رۆڵی بەرچاویـان لە بزوتنەوەی کوردایەتیشدا ھەبووە و بوونەتە داینەمۆی شۆڕشەکان، یەکێکی تر لە ئەو شتانەی کە سلێمانی بە شاری ڕۆشنبیری ناساندوە ئەوەیە کە یەکەم چاپخانە کە لە کوردستان کەوتبێتەکار لە سلێمانی بوە، یەکەم ڕۆژنامەی کوردی لە کوردستان دەرچووبێت ھەر لەسلێمانی بووە.[١٥]

مـیدیـا و ڕۆژنامەگەری

لە سلێمانیدا دەیـان دەزگای چاپ و بڵاوەوەی تێدایە و چەندین ڕۆژنامە و گۆڤاری لێوە دەردەچێت و ژمارەیەکی زۆریش ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن و سەتەلایتی تێدا پەخش دەکرێ، لەم شارەدا چەندین گرووپی شانۆ و مۆسیقا و نیگارکێش و ھونەرمەندی شێوەکار ھەیە و جگە لە زانکۆی ئەمریکی و زانکۆی سلێمانی چەند زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانەی بیـانی تێدایە. ئەم شارە پڕە لە ھۆڵی چالاکی و بەردەوام بەرنامەی ھەمەجۆری ھونەری و ڕۆشنبیری تێدایە.[١٦] چەندین گەڕیدەی بەریتانی و بیـانی لە کتێب و بیرەوەریەکانیـاندا ئاماژەیـان بە زیندوێتی ئەم شارەداوە و بە شاری جوانی و خۆشەویستی ناسراوە. لەم شارەدا ژنان ڕۆڵی دیـار و بەرچاویـان ھەیە لە دام ودەزگا و دامەزراوەکاندا بە تایبەتی لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا. ئازادی ڕادەربڕین و زیندوێتی کاروجولە لەم شارەدا سیما و خەسڵەت و پێناسەی سلێمانیە. سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق بەھۆی شوێنی جوگرافیەوە، بەپاک و خاوێنترین شار ناسراوە.[١٧]

کەرتی خوێندن

زانکۆی سلێمانی

زانکۆی سلێمانی
وتاری سەرەکی: زانکۆی سلێمانی

زانکۆی سلێمانی بۆ یەکەمجار لەساڵی ١٩٦٨ دامەزرا، کامپبی سەرەکی زانکۆ ئەکەوێتە شاری سلێمانی یەوە لە ھەرێمـی کوردستان. لە سەرەتادا تەنھا سێ کۆلێژ ھەبوون، بەڵام ساڵانی دوواتر ژمارەی کۆلێژەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیـادی کرد لە ئەنجامـی داواکاریییەکی زۆر بۆ خوێندنی باڵا لە ھەرێمـی کوردستان.

لەساڵی ١٩٨١ ڕژێمـی فاشیستی عێراق ئەم دامەزراوە ئەکادیمـییەی ڕاگواست بۆ شاری ھەولێر وە ناوەکەشی گۆڕدرا بۆ "زانکۆی سەڵاحەدین". لەساڵی ١٩٩٢ جارێکی تر زانکۆی سلێمانی دامەزرێندرایەوە لەئەنجامـی ھەوڵ و کۆششی زۆری ڕۆشنبیران و زانستخوازانی کورد و خەڵکی دڵسۆزی شاری سلێمانی و زانکۆ جارێکی تر کرایەوە لە ڕێکەوتی ١٤ی تشرینی یەکەمـی ١٩٩٢.

ئەمڕۆ زانکۆی سلێمانی ٢٥ کۆلێژی ھەیە کە تێیدا خوێندکاران بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەست ئەھێنن لە چەندین بواری جیـاجیـادا.

زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی

وتاری سەرەکی: زانکۆی ئەمریکی لە عێراق – سلێمانی

زانکۆی ئەمریکی لە عێراق – سلێمانی (بە ئینگلیزی: The American University of Iraq – Sulaimani) زانکۆیەکی ئەھلیی قازانج نەویستە کە خوێندنێکی فراوانی ھونەرە لیبراڵیەکان لەسەر شێوازی ئەمریکی پێشکەش دەکات بۆ ھەموو خوێندکارە شایستەکان بێ گوێدانە ئینتیما و بنەچەیـان. زانکۆی ئەمریکی عێراق، سلێمانی کە دەکەوێتە سلێمانیەوە و لە ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن ئەنجومەنی ئەمـیندارانەکەیەوە دەستی پێکرد و لە تشرینی یەکەمـی ٢٠٠٧ دا دەرگاکانی واڵا کرد. زانکۆی ئەمریکی عێراق، سلێمانی چوار بواری پسپۆڕی زانکۆیی و یەک پرۆگرامـی ماستەری بەڕێوەبردنی کار و کۆرسە ئیبگلیزیەکان و پیشەییەکان لە ڕێی پەیمانگای گەشەپێدانی پیشەییەوە پێشکەش دەکات. ھەروەھا زانکۆکە پرۆگرامێکی زمانی ئینگلیزی بەردەوامـی ھەیە بۆ خوێندکارە وەرگیراوەکان کە پێویستیـان بە ڕاھێنانی زیـاتر ھەیە لە ئینگلیزی دا پێش دەستپێی کۆرسە ئەکادیمـیەکان.

ئاماری دانیشتووان

مـیستەر ریچ کە ساڵی ١٨٢٠ ھاتۆتە سلێمانی واتا (٢٦)ساڵ پاش دروستی شارەکە، ژمارەی دانیشتوانی بە دە ھەزار کەس خەمڵاندوە دوای ئەوە ئەڵێت: سلێمانی (٢٠٠٠) ماڵی ئیسلام. (١٣٠) ماڵە جولەکە (٩) ماڵی دیـانی کلدانی، ٥ماڵی ئەرمەنی تیـا بووە، کۆی ماڵەکان ئەکاتە (٢١٤٤). ئەگەر ھەرماڵێک بە پێنج کەس دابنێین ئەکاتە (١٠٧٢٠) کەس..

  • بە گوێرەی ساڵنامەی عوسمانی ساڵی ١٩٠٧ ژمارەی دانیشتوان (٨٠٢٧) موسڵمان و (٣٦٠) نا موسڵمان کە ئەکاتە (٨٩٦٣) کەس.
  • سەرچاوەکانی تر لە ساڵی ١٩١٣ دا ژمارەی دانیشتوانی ھەموو ناوچەی سلێمانییـان بە (٥١٦٠٠) کەس داناوە کە (٤٨٦٠٠) یـان موسڵمان و (٩٠٠) یـان دیـان و (٢١٠٠)یـان جوولەکەن. ژمارەی دانیشتوانی شاری سلێمانیـان بە (٢٦٠٠٠) کەس داناوە، لە وانە (٢٤٨٢٥) کەس موسڵمان و (١٠٠٠) کەس جوولەکە و (١٧٥)دیـان.
  • لە سەردەمـی ئینگلیزدا بە گوێرەی ڕۆژنامە پێشکەوتن ساڵی ١٩٢٠ ژمارەی ناوچەکە بە (٦٢٧٢٢)کەس دائەنێ. دانیشتوانی شاری سلێمانی بە دە ھەزار کەس داناوە.
  • ساڵی ١٩٢٥-١٩٢٦ سلێمانی خۆی بریتی بووە لە ١٣-١٤ ھەزار کەس. دوای ئەوە لە کاتی حوکمەتی عێراقدا و لە ساڵی ١٩٢٧ وە سەرژمێری دەستی پێکرد: ١٩٢٧- ١٩٣٧- ١٩٤٧- ١٩٥٧- ١٩٦٥ - ١٩٧٦-١٩٨٨
  • ژمارەی دانیشتوانی شاری سلێمانی لە ساڵی ١٩٤٧ دا بە گوێرەی تۆماری ڕەسمـی (٢٣٤٧٥) کەس بووە.
  • ساڵی ١٩٥٧ بریتی بووە لە (٤٨٨١٢) کەس.

خەلی سلێمانی بە زاراوەی بابانی لە زمانی کوردی قسە دەکەن. زاراوەی موکریـانی زاراوەیەکە کە لە ناوچەکانی پیرانشار و مەھاباد (موکریـان) لە کوردستانی رۆژھەڵات دا قسەی پێ دەکرێ.

دانیشتوان لە ساڵی ١٩٩٨

ساڵی ١٩٩٨ شاری سلێمانی بەگوێرەی ساڵنامەی ئەو ساڵە بەم جۆرە بووە:

  • ژمارەی دانیشتوانی شاری سلێمانی خۆی: (٥٤٨، ٧٤٧) کەس.
  • ژمارەی دانیشتوانی سنووری پارێزگای سلێمانی: (١، ١٢٧، ٢٢٦) کەس.
  • ژمارەی خێزان لە ناو شاردا: (١١٠، ٣٦٠).
  • ژمارەی خێزان لە سنووری پارێزگای سلێمانی: (٢١٧، ٢٢٠) خێزان.
  • ژمارەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی: (٥٨).
  • لە دوایین ئاماردا ژمارەی دانیشتوانی ئەم پارێزگایە بە (١، ٩١٧، ٩٣٦) کەس مەزەندە کراوە.

شوێنە گەشتیـاریەکان

سەیرانگای سەرچنار

سەرچنار یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی، دەکەوێتە ڕۆژئاوای شار. جاران بەھۆی لاوازی کەرەسەی ھاتوچۆوە و کەمـی دانیشتوانی شار، سەرچنار جیـابوو لە بەشەکانی تری سلێمانی و دەزانرا لەکوێوە بۆ کوێ دەستپێک و کۆتاییەتی، ئەمڕۆکە سەرچنار تێکەڵ بووە و لەدەوریـا چەندین گەڕەکی تر دروست بوون وەک: شەھیدانی سەرچنار، گردی سەرچنار،.. ھتد. وە ھەروەھا سەرچنار بەیەکێک لە ھاوینەھەوارەکانی عێراق دەژمێردرێت بەھۆی بوونی ئاوی ھەڵقوڵاوی ژێر گرد و بەرزاییەکانی. زۆر لە مێژە سەرچنار ئوتێل و شوێنی حەوانەوەی لێدروست کراوە بۆ گەشتیـاران. شوێنێکی فێنک و خەم ڕەوێن بووە بۆ خەڵکی سلێمانی و دەوروبەری، کە تاکوو ئەمڕۆش کۆتایی ھەفتان خەڵکانێکی زۆر ڕووی لێدەکەن بۆ سەیران. سەرچنار چەندجارێک نۆژەنکراوەتەوە و سیمای ناو سەیرانگاکانی دەستکاریی کراون و خۆشکراوە.

ھاوینە ھەواری دوکان

بەنداوی دوکان لە خۆر ئاوای شاری سلێمانی بە دووری [ ٧٠ ] کم و لەسەر زێی بچووک دروست کراوە، کە بریتی یە لە دەریـاچەیەکی مەزن و بڕی [ ٦٫٨ مـیلیـارد م٣ ] ئاو گل دەداتەوە، ئەم دەریـاچەیە بۆتە ناوچەیەکی گەشتیـاری سەرنج راکێش و گەشتیـاران لە زۆر ناوچەوە ڕووی تێ دەکەن، ئۆتێلێکی گەورەی بە ناوی [ مـیراڵ ] و کۆمەڵێک کابینەی جۆراو جۆری لێ بنیـاد نراوە، گەشتیـاران لە ھەر چوار وەرزی ساڵ گەشتی بۆ دەکەن.

باخ و پارکەکانی شار

بینای ئوتێلی سلێمانی پاڵاس

باخی گشتی

باخچەی گشتی لە کۆندا نەبووە. که تا سەردەمـی ئەحمەد پاشای بابان کە حاکمـی سلێمانی بووە چوار باخی دروستکرد، ئێستا ئەو چوارباخە بوون بە گەڕەکێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی. جا لەبەر ئەوەی ئاوی سلێمانی زۆر بووە و پڕ بووە لە کانی و کارێز جگە لە ئاوی شیوەکان و زێرابەکان کە بەرەو خوار بوونەتەوە، ئەمانە ھەموو سوودیـان لێ وەرگیراوە بۆ باخ دروست.

  • ئەمانەش ناوی ئەو باخانەن کە ھەبوون و ئەوانی تریش ئەوانەن کە لەم دواییەدا دروستکران:
  • باخی پورە بەگ: لە گەڕەکی گۆیژە نزیک سابونکەران و ژوور مزگەوتی ھەمزاغا، ماڵی شاعیری گەورەی کورد پیرەمێرد لەوێدابوو.
  • تووی مەلیک: لە باکووری شاری سلێمانی، لە ساڵەکانی سی و چلی سەدەی ڕابردوو (حەوزێکی گەورە) ی ھەبوو لە بەھارا پر ئەبوو لە ئاو، لەوەو پێش دار و درەختی لە بەرابوو، خەڵک لە بەھارا ئەچوونە ئەوێ بۆ سەیران. ئەم ناوچەیە موڵکی شێخان بوو. لە کاتێکدا دروستکرا کە شێخ مەحمود حوکمدار بوو، بۆیە ناونرا تووی مەلیک.
  • باخی شێخ لەتیف (شێخ لەتیفی دانساز) لەماڵەکەی خۆیـانا لە گەڕەکی دەرگەزێن، پڕبوو لە داری بەردار و حەوزێک بە فوارەوە لە ناوەڕاستیـا ئێستاش ھەندێ شوێنی ماوە بە باریکی درەختی سێو و ھەڵوژە و ھەرمێ و ھەنار و قۆخ و گێلاس و بەھێ و ھەنجیری تیـا بوو.
  • باخی فەرەجی حەمە مراد لە دەرگەزێن نزیک بە کارێزی دایکی پاشا دە دۆنم زەوی بوو. بە موڵک ھی (عەزمـی بەگی بابان) بوو، لە ھاوینا تەنیـا ئەو باخە ھەبوو کە بە تەنیشت ماڵی عەزمـی بەگ خۆیەوە بوو، خەڵکی شار پۆل پۆل بۆی ئەھاتن. ئێستا شوێنەکەی قوتابخانەو خانووە.
  • باخی مەجید بەگ: لە باکوری شاری سلێمانی. شوێنی بینای زانکۆی سلێمانی و نەخۆشخانەکانی فریـاکەوتن و گشتی‌یە.
  • باخی کانی دۆمان لە خوار گەڕەکی سەرشەقامەوە بوو.
  • باخی گەورە و بۆگەنە: ئەمـیش ھەر موڵکی (عەزمـی بەگی بابان) بوو لە خوار شاری سلێمانیەوە.
  • باخچەی گشتی: لە ڕاستیدا ھەر ئەم شوێنە بوو کە بە تەواوی پێی بوترێ (باخچە). ئەکەوێتە ڕۆژ ئاوای سلێمانی نزیک (سەنتەری پارێزگای سلێمانی). یەکەم باخچەی مـیرییە و کاتێک کە مەجید یەعقوبی لە ساڵەکانی (١٩٣٧-١٩٣٩) موتەسەریفی سلێمانی بوو دروستی کرد کە ئەوسا ئەوپەری شار بوو، واتا ھیچ خانوو بینا لەو لایەوە نەبوو بێگومان ئەم باخچەیە بۆ ڕازاندنەوەی شارەکە و گەشت و جوانی سەردانی ژن و پیـاو ڕۆژانی (چوارشەممە تایبەت بوو بۆ ژنان) بە عەبا و پەچەوە ئەھاتن بەداخەوە بەھۆی نالەباری ئاسایشەوە زۆر دەستکاری کراو زۆری لێ کەمکرایەوە و دارەکانی ئەبڕران، بەڵام ئێستا گەشاوەتەوە.

شارەوانی سلێمانی لەم ساڵانەی دواییەدا فەرمانگەی باخچەکانی بەتایبەت پێک ھێنا بۆ دروستی باخچە لە ناوشارا. ئەو فەرمانگەیەش ژمارەیەکی زۆری باخچەی دروست کردوە سەرپەرشتیـان ئەکات لە ژوور ھەموویـانەوە پارکی ئازادی کە لەوەو پێش لەشکرگای حوکمەت بوو (حامـییە) بوو. ئەکەوێتە بەشی ژوورووی شار. ژمارەیەکی زۆری تر باخچەی بچووک ھەن لە ناو شارەکە کە ھەموو ڕازاوە و جوان و ڕێک و پێکن ھەندێکیـان بە ناوی ئەو کەسانەی بیـانی و خۆییەوە ناونراونکە خزمەتیـان پێشکەش کردووە. وەک (باخچەی ئولڤ پالما) سەرەک وەزیرانی سوید کە بەدەستی ناحەز شەھید کرا و باخچەی جەواھری کە بە ناوی شاعیری گەورەی عەرەب محەمەد مەھدی ئەلجەواھیری دۆستی دێرینی کورد و باخچەی فەرەیدون علی ئەمـین و گەلێکی تر.

وەرزش

لۆگۆی یـانەی وەرزشی سلێمانی
وتاری سەرەکی: وەرزش لە سلێمانی

لە پێش دامەزراندنی یـانەی وەرزشی سلێمانی لە سەرەتای ساڵی ١٩٥٦ لە زۆربەی گەڕەکەکاندا تیپی ئەھلی (مـیللی) ھەبووە. یـاریگایەکی تۆپی پێ کە بە چیمەنی سەوز و پتر لە (٢٠، ٠٠٠) بیست ھەزار کەس دەگرێت، لەسەر تازەترین شێوە نوێ کراوەتەوە لەسەر بوودجەی حکومەتی ھەرێمـی کوردستان، وە ئێستا بە کۆبوونەوەی ھەموو یـاریگاکان لە چوارچێوەی (مەلعەبەکە) دا ناونراوە "کۆمەڵگای یـانەی وەرزشی سلێمانی" لە گەڕەکی چوار باخ.

یـانەی وەرزشی سلێمانی یـانەیەکی تۆپی پێی پیشەگەری عێراقیە. لە ساڵی ١٩٥٦دا دامەزراوە، یـانەکە لە خولی بژاردەی عێراق یـاری دەکات.

کەسایتییەکانی شاری سلێمانی

شێخ مەحموودی حەفید
حەپسەخانی نەقیب


وتاری سەرەکی: پێرستی کەسایەتییەکانی شاری سلێمانی

شاری سلێمانی لە ڕێڕەوی دامەزراندن و پەرەسەندن و پێدا چەسپاندنی خۆیدا لە کۆڕی شارستانێتی و پێشڕەویدا کۆمەڵێکی زۆر لە نووسەر و شاعیری باشی بۆ مێژوو ھێشتۆتەوە. بۆ سەردەمـی بابان و دامەزراندنی شار و ماوەیەکیش لە ساڵانی دەوڵەتی عوسمانی ھەموو مەلا و زاناکان شاعیر و نووسەر بوون یـان ھەموو شاعیر و نووسەرەکان مەلا و زانا بوون. بۆ پاش ئەو سەردەمەش مزگەوت لە بەخشینی شاعیر و نووسەر نەکەوت و قوتابخانەی تازەش گەلێک بلیمەتی بەخشی و مەڵبەندێکی وەکو زانستی وایکرد کە زۆر لە نەخوێندەواران بچنە ڕیزی شاعیران.[١٨]

  • نالی (١٨٠٠–١٨٧٣), ھۆنراوەنووس.
  • ساڵح ئاغای پۆشاک (٢٠٠٠-ماوە)٫ ڕوناکبیر.
  • سالم (١٨٠٠–١٨٦٦), ھۆنراوەنووس.
  • مەحوی (١٨٣٠–١٩٠٦), ھۆنراوەنووس.
  • موستەفا زیھنی پاشا (١٨٣٨–١٩١١) ئەفسەری گەورەی دەوڵەتی عوسمانی.
  • حاجی مەلا سەعید کەرکووکلی زادە (١٨٦٦–١٩٣٧), وەزیری یـاسا لە لە شانشینی کوردستان لە دەوڵەتی عوسمانی.
  • مستەفا یـامولکی (٢٥ی کانوونی دووەمـی ١٨٦٦ - ٢٥ی ئایـاری ١٩٣٦)، وەزیری پەروەردە لە شانشینی کوردستان لە دەوڵەتی عوسمانی.
  • پیرەمێرد (١٨٦٧–١٩٥٠), ھۆنراوەنووس و ڕۆژنامەوان.
  • شێخ مەحموودی حەفید (١٨٧٨ – ٩ی ئابی ١٩٥٦), مەلیکی کوردستان (١٩٢٢–١٩٢٤)
  • محەمەد ئەمـین زەکی بەگ (١٨٨٠–١٩٤٨), مێژوونووس, سیـاسەتمەدار.
  • تۆفیق وەھبی (١٨٩١–١٩٨٤),زمانناس، و سیـاسەتمەدار و ھۆنراوەنووس.
  • شێخ نوری شێخ ساڵح (١٨٩٦–١٩٥٨) ڕۆژنامەوان و ھۆنراوەنووس.
  • گۆران (١٩٠٤–١٩٦٢), دامەزرێنەری ھۆنراوەی نوێ، ھۆنراوەنووس.
  • ئیبراھیم ئەحمەد (١٩١٤–٢٠٠٠), ڕۆماننووس، ھۆنراوەنووس و وەرگێڕ.
  • محەممەد قودسی (١٩١٩–١٩٤٧) ئەفسەر لە سوپای کۆماری کوردستان.
  • ئەحمەد ھەردی (١٩٢٢—٢٠٠٦), ھۆنراوەنووس.
  • حەپسەخانی نەقیب (١٨٩١-١٩٥٣) سیـاسەتمەدار و خێرخواز.
  • موحەمەد ساڵح دیلان (١٩٢٧–١٩٩٠), مۆسیقاژەنێکی دیـار و ھۆنراوەنووس.
  • زمناکۆ بورھان قانع (لەدایکبوون ١٩٧٨), ڕۆژنامەوان و ڕووناکبیر.
  • ئەنوەر قەرەداغی (١٩٤٦), مۆسیقاژەن و ئاواز دانەرێکی دیـار.
  • دیـاری قەرەداغی (١٩٦٧), گۆرانیبێژ.
  • شەھاب شێخ نوری (١٩٣٢–١٩٧٦) سیـاسەتمەداری کورد لە عێراق.
  • جەمال نەبەز (لەدایکبوون ١٩٣٣), زمانناس.
  • مەحمود عوسمان (لەدایکبوون ١٩٣٨), سیـاسەتمەدار.
  • شێرکۆ بێکەس (لەدایکبوون ١٩٤٠), ھۆنراوەنووسی سەردەم.
  • محەممەد حاجی مەحموود (لە دایکبوون ١٩٥٣)، سیـاسەتمەدار
  • نەوشیروان مستەفا (لەدایکبوون ١٩٤٤), سیـاسەتمەدار.[١٩]
  • عوسمانی حاجی مارف (لەدایکبوون ١٩٥٤)سیـاسەتمەدار، سکرتێری حزبی کۆمۆنیست.
  • فریـاد فازل عومەر (لەدایکبوون ١٩٥٠), پرۆفیسۆر لە زانکۆی فری بەرلین.[٢٠]
  • ڕزگار محەممەد ئەمـین (لەدایکبوون ١٩٥٨), دادوەر.
  • بەختیـار عەلی (١٩٦٠) ڕۆمان نووس و ڕووناکبیر.
  • بەرھەم ساڵح (لەدایکبوون ١٩٦٠)سیـاسەتمەدار، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ھەرێمـی کوردستان.
  • مەریوان وریـا قانع (لەدایکبوون ١٩٦٦), ڕووناکبیر.
  • چۆمان ھەردی (لەدایکبوون ١٩٧٤) ھۆنراوەنووس, وێنەکێش.
  • دکتۆر ڕێبوار فەتاح (ناسراویشە بە ڕێبوار مەریوانی) (لەدایکبوون ١٩٥٧)نووسەر، شارەزای ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
  • دانازعەبدولرەحمان (لەدایکبوون ١٩٨١) نوسەر وشاعیر و ھونەرمەند
  • شوان کەمال (لەدایکبوون ١٩٦٧) ھونەرمەند و پەیکەرساز

کەسایەتیی بیـانیی کە لە شاری سلێمانی ژیـاون

  • ئیلی بانیستەر سەون ناسراو بە مێجەر سەون یـان مێجەر سۆن
  • گۆگۆل جاند مکورجی ناسراو بە غەفوور ھیندیی یـان غەفوورە ڕەش ١٨٩٤ - ١٩٨٠

گەڕەکەکانی شاری سلێمانی

  • ھەوارەبەرزە
  • لوبنان سیتی
  • ئەزمڕ
  • گۆیژەی نوێ
  • خەبات
  • ئازادی
  • ئیبراھیم ئەحمەد (سلێمانی)
  • بەختیـاری
  • کارێزەوشک
  • سەروەری
  • فەرمانبەران
  • ھاوکاری
  • دەباشان
  • ھەواری تازە
  • مەجید بەگ
  • تووی مەلیک
  • عەلی کەمال
  • شەھیدان
  • دارۆغا
  • گۆیژە
  • مامۆستایـان (سلێمانی)
  • قازی محەمەد (سلێمانی)
  • ئیسکان (سلێمانی)
  • سلێمانی نوێ
  • گردی جۆگە
  • مەڵکەندی
  • شێخان
  • بەکرەجۆ
  • قەرەتۆغان
  • کانی ئاسکان
  • گردە خڕە
  • کانی کوردە
  • ھەواری شار
  • سارداو
  • کەلەکن
  • حاجی سوورە
  • دەردە دێ
  • زانکۆ
  • کانی با
  • ڕاپەڕین
  • شۆڕش
  • سەلیم بەگ
  • دەباشان
  • سورێن
  • کارھێزە وشک
  • عەلی ناجی
  • ئاشتی
  • ھەواری شار
  • تاڤگە
  • عەواڵ
  • ڕۆژ سیتی
  • دیلان سیتی
  • بەرانان
  • قولە رەیسی
  • مەلا داود
  • بادینان
  • باخان
  • بێسەرانی
  • ئەندازیـاران
  • بەرانان
  • زەرگەتە
  • کانی سپیکە
  • سەرچنار
  • چوارچرا
  • کەنەسوورە
  • کانی گۆمە
  • بەختیـاری
  • ھەندرێن
  • شێروانە
  • ھەکاری
  • بەختیـاری نوێ
  • ھەراواز (گردی سەرچنار)
  • قلیـاسان
  • زەرگەتەی کۆن
  • مامە یـارە، ڕۆژھەڵات
  • ساوان، ڕۆژھەڵات
  • سابونکەران، دارگازێن
  • بازرگانی
  • تانجەرۆ، زمناکۆ
  • جولەکان
  • شارەوانی
  • سەرشەقام
  • وەیس
  • چوارباخ
  • ئاوباریک
  • گەرمـیان
  • شێخ محێدین
  • زێڕێنۆک
  • قالاوا
  • موشیرئاوا
  • ئابڵاغ
  • ڕزگاری
  • کارگەکەن
  • لالا زار
  • زەرداو
  • وڵووبە
  • گوندی ئەڵمانی یەک
  • گوندی ئەڵمانی دوو
  • کورد سیتی
  • کوردسات
  • شاری گۆیژە
  • قڕگە
  • ڕاپەڕین
  • کەلەوانان
  • حاجیئاوا
  • کەندەکەوە

پێشانگا

  • شەقامـی سالم-سلێمانی

  • ھونەرمەندی شاری سلێمانی عەدنان کەریم

  • دیمەنی دەریـاچەی دوکان-سلێمانی.

  • ئاڵای کوردستان لە پارکی ئازادی.

  • دیمەنێکی شار.

  • شاری سلێمانی

  • دیمەنێکی شاری سلێمانی

  • سلێمانی لە وەرزی زستاندا

ئەمانەش ببینە

  • پارێزگای دھۆک
  • پارێزگای سلێمانی
  • پارێزگای ھەولێر
  • دھۆک
  • ڕانیە
  • کوردستان
  • ناڕەزایییەکانی ٢٠١١ی باشووری کوردستان
  • ھەرێمـی کوردستان
  • ھەولێر

پەراوێزەکان

  • ^ Kurdistan Regional Government. KRG. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠١٢-٠٨-٠٩.
  • ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئرشیڤ کراوە لە ٥ی شوباتی ٢٠١١. لە ڕێکەوتی ١٨ی تەممووزی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  • ^ Twitter / botanosman: Finally a standard spelling. Twitter.com. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠١٢-٠٨-٠٩.
  • ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئرشیڤ کراوە لە ١١ی ئازاری ٢٠١٦. لە ڕێکەوتی ١٨ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  • ^ کتێبی: شاری سلێمانی ٢٠٠ ساڵ - نووسین و کۆەوەی - ئەکرەمـی ساڵحی ڕەشە / لاپەڕە / ٥٠٣
  • ^ The Leading Suly Government Site on the Net. sulygov.com. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠١٢-٠٨-٠٩.
  • ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئرشیڤ کراوە لە ٢٠ی تشرینی دووەمـی ٢٠١٢. لە ڕێکەوتی ٢٣ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  • ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئرشیڤ کراوە لە ٢٠ی تشرینی دووەمـی ٢٠١٢. لە ڕێکەوتی ٢٣ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  • ^ گەشت و گوزاری سلێمانی
  • ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئرشیڤ کراوە لە ٢٠ی تشرینی دووەمـی ٢٠١٢. لە ڕێکەوتی ٢٣ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  • ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئرشیڤ کراوە لە ٢٠ی تشرینی دووەمـی ٢٠١٢. لە ڕێکەوتی ٢٣ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  • ^ "WorldClim Global Climate Data Grids". WorldClim. لە ڕێکەوتی ١٤ ئەیلوول ٢٠١١ ھێنراوە. [data is inaccessible]
  • ^ http://kurdish-guide.com/museum/
  • ^ http://i4kurd.blogspot.com/search/label/%D9%85%DB%8E%DA%98%D9%88%D9%88
  • ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئرشیڤ کراوە لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٢. لە ڕێکەوتی ٨ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  • ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئرشیڤ کراوە لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٢. لە ڕێکەوتی ٢٧ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  • ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئرشیڤ کراوە لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٢. لە ڕێکەوتی ٢٧ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  • ^ کتێبی: سلێمانی ٢٠٠ ساڵ - نووسین و کۆەوەی - ئەکرەمـی ساڵحی ڕەشە - لاپەڕە / ٥٠٣
  • ^ Wusha Corporation بڵاوکەرەوە=Wusha.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠١٢-٠٨-٠٩.
  • ^ Institut für Iranistik: Feryad Fazil Omar. Geschkult.fu-berlin.de. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠١٢-٠٨-٠٩.
  • سەرچاوەکان

    • ماڵپەڕی سلێمانی
    • ماڵپەڕی زانکۆی سلێمانی
    • ڕێبەری کوردی
    • بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی
    • پارێزگای سلێمانی
    • کوردسات تیڤی
    • زانکۆی سلێمانی
    • ویکیپیدیـای ئینگلیزی - سلێمانی

    داڕێژە:نەخشەی ھەرێمـی کوردستان

    وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=سلێمانی&oldid=582158»




    [سلێمانی - ویکیپیدیـا، ئینسایکڵۆپیدیـای ئازاد شیعری کوردی]

    نویسنده و منبع | تاریخ انتشار: Thu, 23 Aug 2018 04:37:00 +0000